Accessibility links

شنە فایق: ئەوە تۆڕەییە، ئەوە گەندەڵیە، ئەوە بێکاریە، ئەوە...... کە گەنجەکانی هێناوەتە سەر شەقام


Shna Faiq
Shna Faiq

خۆپێشاندانەکانی عێراق وەکو باس دەکرێ کاردانەوەی هاووڵاتیانە بەرامبەر بەو بارودۆخەی کە تێدا دەژێن و ئەو جۆرە فەرمانرەوایی و گەندەڵییەی کە لە عێراقدا لە ئارادیە.ئاخۆ جیاوازی ئەم خۆپێشاندانانە لەگەڵ ئەوانەی تردا چییە؟

خۆپێشاندانەکانی عێراق وەکو باس دەکرێ کاردانەوەی هاووڵاتیانە بەرامبەر بەو بارودۆخەی کە تێدا دەژێن و ئەو جۆرە فەرمانرەوایی و گەندەڵییەی کە لە عێراقدا لە ئارادیە.ئێمە لە ساڵەکانی رابوردوودا هەمیشە گەواهی خۆپێشاندان و بێزاری دەربڕینی زۆر گەورە بوینە لە بەغدا و شارەکانی تری عێراقدا، ئاخۆ جیاوازی ئەم خۆپێشاندانانە لەگەڵ ئەوانەی تردا چییە؟

Iraq protests
Iraq protests

شنە فایق رۆژنامەنووس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو جیاوازییەی کە لەم خۆپێشاندانانە دەبینین ئەوەیە ئەو کەسانەی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان بە گشتی گەنجن، تەمەنیان لە نێوان 16 – 25 ساڵدایە، لە هەر وڵاتێکی دونیادا گەنج بە سامانێکی گرنگ ئەبینرێت بۆ وڵات، بەڵام ئەبینیت لە عێراقدا ئاستی نارەزایەتی گەیشتوەتە ئەو ئاستەی کە ئەوەتە گەنجان ئەمجارە پێشەنگایەتی خۆپێشاندانەکان ئەکەن ".

شنە خانم هەر وەها دەڵێت" بابەتێکی تری دیار لەم خۆپێشاندانەدا بە جۆرێک دیار نییە کە کێ رێبەرایەتی و ئاراستەی دەکات، کە لە خۆپێشاندانەکانی رابوردوودا هەندی کەسان ئاراستەیان کردوون، بۆ نموونە لەسەر داوای موقتدی الصدر چەندین جار خۆپێشاندانی بە میلیۆنی لە بەغدا بەرێوەچووە بەڵام ئەمجارە دیار نییە کێ لە پشتی ئەم خۆپێشاندانانەدایە".

شنە خانم دەشڵێت " وا دەردەکەوێت ئەگەری دەستی تریش لەم خۆپێشاندانانەدا هەبێت، بەڵام ئەوە توڕەی خەڵکە، ئەوە گەندەڵیە، ئەوە بێکاریە، ئەوە ئەو کێشە و گرفتانە و نەبوونی خزمەتگوزاریە کە خەڵکی هێناوەتە سەر شەقام نەک ئەوەی کە لایەنێکی دیاریکراوو ئاڕاستەی کردبن، عێراق نووقم بوە لە ناو گەندەڵیدا و خزمەتگوزاری لە ناوچەکانی تری عێراقدا لە ئاستێکی زۆر زۆر نزمدایە، وە دەرئەکەوی هەتا ئێستا درووشمی خۆپێشاندەرەکان هەرچەند هەندێ گۆڕانی بەسەردا دێت بەڵام ئەو درووشمە سەرەکیانە، ئەو داواکارایە سەرەکیانەی کە لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە خستوویانەتە روو هەتا ئێستا نەگۆراوە، کە دابینکردنی خزمەگوزاری و هەلی کارە وە بنبڕکردنی گەندەڵیە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:34 0:00


XS
SM
MD
LG