Accessibility links

هێرشبەرەکەی پاریس فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی پـۆلیس بووە


کاربەدەستانی فەرەنسا ڕادەگەیەنن ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی هێرشێکی چەقۆ لە ناو بنکەیەکی پۆلیسی پاریس بەلانی کەم 4 کەس کوژراون بەر لەوەی هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە بکوژرێت.

کاربەدەستێکی هێزەکانی پۆلیس لە پاریس بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی گوتووە وا دیارە هێرشەکە لە ئۆفیسێکەوە دەستیپێکردووە و چۆتە سەرانسەری بنکە پۆلیسەکەی کە بەرامبەر کاتیدرای نۆتردامە.

ئەو کەسەی کە هێڕشەکەی کردووە بۆ ماوەی 20 ساڵە کارمەندی پۆلیسە و وەکو سەرچاوەکان ئاماژەی پێدەکەن لە یەکەی هەواڵگری پۆلیس بووە.

کاربەدەستان دەڵێن هێرشەکە پەیوەندی بە تێرۆرزمەوە نیـیە.

XS
SM
MD
LG