Accessibility links

خۆپیشاندان و پێکدادان لە هۆنگ کۆنگ هاوکاتی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری گەلی چین


پۆلیسی هۆنگ کۆنگ گازی فرمێسکڕژێن و هێزی ئاوی بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە بۆمبی بەنزینیان دەگرتە پۆلیس و خۆپیشاندەرێکی نەوجەوانیش گوللەی بەرکەوت لە کاتێکدا چالاکوانانی دیموکراسیخواز ڕووبەڕووی دەسەڵاتدارانی چینی بوونەوە لە یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری گەلی چیندا.

پێکدادانەکان لە ناوچەی کەناری کاوسیوەیەوە بەرەو ناوچەی ئەدمیراڵتی کە شوێنی ئۆفیسەکانی حکومەتە لە دوورگەی هۆنگ کۆنگ تەشەنەدی سەند. ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس دەکەوتنە شوێن خۆپیشاندەران لە شەقامی سەرەکی هێنسی.

هەزاران لە خۆپیشاندەر بەربەستەکانی ناوچەی ئەدمیرالتییان شکان. پێکدادان لە سەرانسەری بەندەرەکە سەریهەڵدا.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لە سەرانسەری ناوچەی کۆلوون، دوورگەی هۆنگ کۆنگ و ناوچە نوێیەکان ئاژاوە دروست بوو."

پۆلیس دەڵێت لە گەڕەکی توسین وانتەقەیان لە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان کردووە . لە بەیاننامەکەدا هاتووە " گروپێکی گەورەی ئاژاوەگێڕ لە گەڕەکی توسن وان هێرشێان کردۆتە سەر پۆلیس، ئەفسەرە پۆلیسەکان هۆشدارییان پێداون بڵام هەر هۆشدارییەکەیان پشتگوێ خستووە. پاشان ژیانی پۆلیسێک کەتۆتە مەترسییەکی ڕژدەوە لە پێناو پاراستنی ئەو پۆلیسەوە پۆلیسەکانی تر تەقەیان لە هێرشەبەرەکان کردووە."

نزیکەی چوار مانگە خۆپیشاندان و پێکدادانی سەر شەقامەکان لەو کۆلۆنییەی پێشوی بەریتانیا بەردەوامە و بۆتە هۆی گەورەترین قەیرانی سیاسی لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابوردۆوە و گەورەترین ئاستەنگی بەردەم سەرۆک شی ژینپینگە لەو کاتەوەی هاتۆتە سەر دەسەڵات.

خۆپیشاندەران بەڵێنیان دابوو ئەم ڕۆژە نیشتمانییەی چین بۆ بەهێزکردنی داواکانیان بەکار بهێنن لە پێناو بەدەستهێنانی دیموکراسی زیاتر لە ئاستی نێونەتەوەیی.

پۆلیس دەڵێت 31 کەس لە سەرانسەری هۆنگ کۆنگ ڕۆژی سێشەممە بەریندار بوون و دوو کەس برینەکانیان سەختە.

XS
SM
MD
LG