Accessibility links

هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان هاوکاتی ترس و دڵەڕاوکێی دەنگەدەران


بنکەکانی دەنگدان لە ئەفغانستان داخران بەهۆی ئەو مەترسیانەی کە دەنگۆی فرتو فێڵ کردن و خراپ بەڕێوەبردن ڕەنگە ببێتە هۆی بووچەڵکردنەوی ئەنجامەکان، لە کاتێکدا هێرشەکانی یاخیبوان بە مەبەستی تێکدانی هەڵبژاردنەکە لە باکوور و باشووری وڵاتە بوون بەهۆی کوژرانی دەیان کەس.

زیادبوونی توندوتیژییەکان دوابەدوای تێکچوونی وتووێژەکانی نێوان ئەمەریکا و تالیبان بوو بۆ کۆتاییهێنان بە درێژدەمترین شەڕی ئەمەریکا.

ئەو هەڵبژاردنەی کە بە تەواوەتی شێوێندرا و ئەنجامە مشتومڕاوییەکانی ڕەنگە ئەو وڵاتەی کە شەڕی تێدایە زیاتر بخاتە نێو کارەساتەوە.

زۆربەی ئەفغانییەکان ڕووبەڕووی کەموکوڕی زۆر بوونەوە لە لیستی دەنگدەران و سیستمی ناسنامەی بایۆمەتریدا کە بەهۆی ڕێگەگرتن لە فرتوفێڵ کردن سنووردار کرابوو. وەک دەڵێن لە هەندێک شوێندا کاربەدەستانی هەڵبژاردنیش هاوکاریی خەڵکییان بەباشی نەکردووە.

ڕووحوڵا ناوروز نوێنەری کۆمسیۆنی سەربەخۆ بۆ سکاڵاکان دەڵێت کێشەکان لە سەرانسەری وڵاتەکە ڕوویانداوە.

ناوروز دەڵێت لە کاتێژمێر شەشی بەیانی گەیشتە نێوەندی دەنگدان لە گەڕەکی تایمانی کابولی پایتەخهەمو کاتەکان گرفتی گەورە دەهاتە بەردەمم.

بنکەکانی دەنگدان حەوتی بەیانی بەکاتی خۆجێهی کرانەوەو کاتژمێر 5 ی ئێوارە داخران پاش ئەوەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان یەک کاتژمێر کاتەکەیان درێژ کردەوە.

ئەنجامە بەراییەکان هەتا 17 ی مانگی 10 دەرناکەوێت و ئەنجامی کۆتاییش بڕیارە لە 7 ی مانگی 11 ڕابگەیەندرێن. ئەگەر هیچ کام لە کاندیدەکان لە سەدا 51 زیاتر دەنگەکان بەدەست نەهێنن ئەوا خولی دووهەمی هەڵبژاردن لە نێوان دوو کاندیدی باڵا ئەنجام دەدرێت.

XS
SM
MD
LG