Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەنگی دەخاتە سەر مەترسییەکانی گۆڕانکاری ژینگە


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێش لە کۆبونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند جیهاند شەڕی دژ بە گۆڕانی ژینگەی دۆڕاندووە بەڵام هێشتا کات بەدەستەوە ماوە بۆ چاککردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو زیانە جیهانییە.

گوتێرێش گوتی " ئێمە ڕێژەی گەرمای بێپێشینە ، باو باهۆزی بەردەوام و زانستی کە نکوڵی لێ ناکرێت دەبینین."

گوتێرێش گوتی چارەسەرکردنی ئەوەی کە ناوی لێنا " قەیرانی ژینگە" لە کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ژینگە ڕۆژی دووشەممە تاوتوێ کرا. ئاماژەی بەوەش کرد ڕێبەرانی جیهان پێویستە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردن زیاد بکەن.

گوتێرێش داوای کرد قۆناغ بە قۆناغ کۆتایی بە بەکارهێنانی سوتەمەنی بهێنرێت و دروستکردنی وێستگەی کارەبای کە بە خەڵوزی بەردین کاردەکات ڕابگیرێت. ئەو گوتیشی ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هاوکاری کۆمپانیاکانی سوتەمەنی ژینگەپیسکەر بهێندرێت.

گوتێرێش یەکەم ڕێبەری جیهان بوو کە لە یەکەم ڕۆژی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتاری ساڵانەی خۆی پێشکەش کرد.

وتارەکەی گوتێرێرش ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کە چالاکوانێکی گەنجی سویدی گرێتا تەنبەرگ لە کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرووە سەرزنشتی ڕێبەرانی جیهانی کرد و داوای کرد هەنگاو بۆ پاراستنی ژینگە بنرێت. ئەو گوتی خەڵکی ئەشکەنجە دەکێشن و دەمرن بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەواو هەمو ڕێبەرەکانیش بێدەنگن.

ئەو گوتی " ئێمە لە سەرەتای لەناوچوونی بەکۆمەڵداین و ئێوەش تەنها باسی پارە دەکەن." گوتیشی بۆ ماوەی 30 ساڵە زانست ڕوونی کردۆتەوە و هێشتا هەنگاوی ڕژد نانێن.

تەنبەرگ لە وتارەکەیدا گوتی " ئێوە بە دۆڕاندنمان دەدەن! بەڵام گەنجەکان خەریکە لەو خیانەتەی ئێوە تێدەگەن. چاوی هەمو نەوی داهاتوو لەسەر ئێوەیە. و ئەگەر هێشتاش ئێوە بژارەی دۆڕانی ئێمە هەڵبژێرن ئەوا پێتان دەڵێم ئێمە هەرگیز لێتان خۆشنابین."

XS
SM
MD
LG