Accessibility links

زانیار جەوهەر: خانەقین لە هەموو تەنگانەکاندا مەلا بەختیار کەسی یەکەم بوە کە بەرگری لێکردووە


Zanyar Jawhar
Zanyar Jawhar

یەکێک لە هەرە ئەرکەکانی کاربەدەستان و لێپرسراوان درووستکردنی پردنی نەپچراوی پەیوەندیە لەگەڵ هاووڵاتیان بۆ ئەوەی لە نزدیکەوە ئاگا لە بارودۆخیان بن و گوێ لە داخوازی و سكالاکانیان بگرن

یەکێک لە هەرە ئەرکەکانی کاربەدەستان و لێپرسراوان درووستکردنی پردنی نەپچراوی پەیوەندیە لەگەڵ هاووڵاتیان بۆ ئەوەی لە نزدیکەوە ئاگا لە بارودۆخیان بن و گوێ لە داخوازی و سكالاکانیان بگرن، نەک وەکو دەووترێ تەنها لە ئوفیسەکانیان و کۆشک و ساختمانی وەزارەتخانەکان و بنکە و بارەگانیان دابنیشن و تەنها ئەو کاتە ئەگەر بە پێویست بوو لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا سەردانیان بکەن و بەڵێنی پووچی جێ بە جێ نەکراویان پێیبدرێت.

ناوچە " ناکۆکی لەسەرەکان" پێویستیەکی زۆەرتریان بە سەرنج و ئاوردانەوە هەیە تاکو شارەکانی تر بە هۆێ دوواکەوتنیان لە کاروانی ئاوەدانی و گەشەسەندنیان بە بەراوورد لەگەڵ هەولێر، سلێمانی و دهۆک.

ئەگەر بەرپرسانی کورد لە راستیدا لە خەمی ناوچە " ناکۆکی لەسەرەکاندان " و بە هیوای گەڕاندنەوەیانن بۆ سەر هەرێمی کوردستان، دەبێ بە ئەندازەی هەر کام لە شارەکانی تر چاویان لیان بێت و لە رووێ ئاوەدانیەوە بە دادیان بگەن.

Khanaqin
Khanaqin

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان یەکێک لەو سەرکردە بە دەگمەنانەی هەرێمی کوردستانە کە بە بەردەوامی سەردانی شاری خانەقین دەکات و لەگەڵ هاووڵاتیانی کۆ دەبێتەوە بۆ ئەوەی لە نزدیکەوە گوێ لە سکاڵا و داخوازیەکانیان بگرێت و وەکو باس دەکرێ ئەوەش لە دەستی بۆ شارەکە هاتووە دریغی نەکردووە، بەو هیوایەی کاربەدەستان و بەرپرسانی تری هەرێم هەمان رێگا بگرنە بەر و ناوچە کوردیەکانی دەرەوەی هەریم لە بیر نەکەن.

زانیار جەوهەر نووسەر و رۆژنامەوان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا خانەقین شارێکی ناوچە دابڕێنراوە وە شارێکە ناکوکی لەسەرە و ئێستاش لە نێوان ململانیەکاندایە وە لە رووێ جیوپولتیکەوە کە لە نیۆریان و لە نیوەراستی عێراق، ئێران و هەریمی کوردستاندایە وە لە رووێ ئاسایشیەوە زۆر لە بار نییە، جا سەردانی هەر بەرپرسێک بۆ ئەم سنوورە ئەگەر پەیامێکی خزمەتکردن و خزمەت بەخشی بۆ سنوورەکە هەبێ، دڵنیام خەڵکی ئەم ناوچە دوورە دەستە پێشوازیەکی گەرمی لێ ئەکەن وە باوەشێکی جوانی بۆ ئەکەنەوە ".

کاک زانیار هەر وەها دەڵێت " ماوەیەکی زۆرە وەکو پێویست هیچ بەرپرسێکی لەو شێوە سەردانی ئەم شارەی نەکردووە یان دەستی هاوکاری وەکو پێویست بۆ ئەم شارەی درێژ نەکردووە کە بیەوی خزمەتی ئەم شارە بکات وە ئەم ناوچە دابڕێندراوە دوورە دەستە، خەڵکی ئەم ناوچەیە خەڵکی ستەم دیدەیە وە گیری بە دەستی سەرەتاترین پێویستیەکانی ژیانەوە خواردووە، خانەقین پەراوێز خراوە لە نێوان بەرداشتی کوردی بوون و عەرەبی بوون، لەبەر ئەوەی لە رووێ ئیداریەوە سەر بە حکومەتی عێراقیە و خەڵک و دانیشتوانەکەی بە زۆری کوردن ".

کاک زانیار دەشڵێت " ئێمە وا هەست دەکەین مەلا بەختیار بەشێکە لە جەستەی ئەم شارە وە ئەو شارەش بەشێکە لە بەرنامە و پلانەکانی خزمەتگوزاری ، راستە چەند سەرکردیەکی خانەقینیش هەیە، بەڵام ئەوەی راستی بێت لە هەموو تەنگانەکاندا مەلا بەختیار کەسی یەکەم بوە کە بەرگری لەم شارە کردووە، هەر وەها دەڵێت سەردانەکانی کاک بەختیار هەنگاوی بۆ کردنەوەی زانکۆیەکە لەبەر ئەوەی تا ئێستا خاوەنی زانکۆێ خۆێ نییە، زۆربەی ئەو شارانەی کە تەمەنی رۆشنبیریان زۆر زۆر لەخانەقین کەمترن بەڵام لە ئێستادا خاوەنی کولیژ و زانکۆێ خۆیانن ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:25 0:00


XS
SM
MD
LG