Accessibility links

لە خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگدا ئاڵای چین دەسووتێنرێت


پاش جارێکی تر دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانه دژە حکومەت لە هۆنگ کۆنگ، ڕۆژی شەممە خۆپیشاندەران ئاڵای چینیان سووتاند و پۆلیسیش گازی بیبەری تیژی دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێنا.

پۆلیس ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی تاوانبار کرد بەوەی بۆمبی بەنزینیان هەڵداوە پاش ڕێپێوانەکەی چەند هزار کەسێک لە توێن مون لە ناوچەیەکی دووردەستی باکوری ڕۆژئاوای ژێر دەسەڵاتی چین.

خۆپیشاندانەکە بە بەراورد لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی پێشووتری کە لە مانگی 6 وە دەستیانپێکردووە و هەمو ڕۆژانی کۆتایی هەفتە بەڕێوەدەچێت، بچووکتر بوو.

ئەو خۆپیشاندانانە لە دژایەتی یاسایەکی لکاندنی هۆنگ کۆنگ بە چینەوە سەرهی هەڵدا و تیایدا داوای دیموکراسی زیاتر دەکرا.

ئەم ڕووداوانە شەڕمەزارییەکە بۆ پارتی کۆمۆنیستی چین بەر لە ڕێوڕەسمی 70 ساڵەی دەسەڵاتی کە لە 1 ی مانگی 10 بەڕێوە دەچێت. حکومەتی هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاند لەو ئەنجامدانی یارییە ئاگرینەکانی بەبۆنەی ئەو ڕۆژەوە پوچەڵ کردۆتەوە وەک دەڵێت بەهۆی نیگەرانی لەسەر سەلامەتی خەڵکەکە.

لە توێن مون خۆپێشاندەران نزیکەی 2 کیلۆمەتر ڕێپێوانیان ئەنجام دا. زۆربەیان بەرگری ڕەشیان پۆشیبوو و چەتریان هەڵدابوو ئەمەش هێمایەکە بۆ بزوتنەوەکەیان. بە شێوەیەکی گشتی خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە بوو بەڵام ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران ئاڵای چینیان لە بەردەم باڵەخانەیەکی حکومەت هێنایە خارێ و گڕیان تێبەردا.

حکومەتیش لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بۆمبی بەنزینیان هەڵداوە بەڵام هیچ وردەکارییەک لەسەر شیانی برینداربوونی خەڵک یان هیچ زیانێک بڵاو نەکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG