Accessibility links

سێزای تەمەللی: بڕیارەکەی دژی دەمیرتاش سیاسییە


دادگایەکی ئانکەرە ڕۆژی هەینی دۆسێیەکی نوێی دژ بە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەلداغ لەسەر ڕووداوەکانی کۆبانی کردەوە و لەو دۆسێیەشدا بڕیاری زیندانیان دەرکرا.

پارێزەرانی دمیرتاش ڕۆژی هەینی سەردانی دادگا و زیندانیان کرد. ڕەمەزان دمیر یەکێک لە پارێزەرەکان هەواڵی بڕیارەکەی دادگای ئانکەرەی پشتڕاست کردەوە. چاوەڕوان دەکرا کە دمیرتاش ئازاد بکرێت پاش ئەوەی دادگایەک لە تورکیا بڕیاری ئازادکردنی دابوو.

هاوسەرۆکی هەدەپە سێزای تەمەللی ڕۆژی شەممە بڕیارە نوێیەکەی دادگای ئانکەرەی بە هەنگاوێکی سیاسی لەقەڵەم دا.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین ببیستن

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:14 0:00


XS
SM
MD
LG