Accessibility links

سێ هاووڵاتی ئوسترالی لە ئێران دەستگیر دەکرێن


گوتەبێژێکی دەزگای دادوەری ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئێران سێ ئوسترالی بە تاوانی جاسوسی کردن سزا داوە.

غولام حسێن ئیسماعیلی بە ڕۆژنامەوانانی گوت، دووان لە ئوسترالیایەکان بە درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) وێنەی بنکە لەشکرییەکانیان گرتووە لە کاتێکدا سێهەمینا تاوانبار کراوە بۆ جاسوسیکردن بۆ سەر وڵاتێکی تر.

ئەمە یەکەم جار بوو بە شێوەیەکی فەرمی دانبەوەدا بنرێت کە ئەو کەسانە لە ئێران دەستگیر کراون پاش ئەوەی خێزانەکانی هەر سێکیان لە هەفتەی ڕابوردوو ڕایانگەیاند کە لە کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرن.

ئەو کەسانە بە دوو هاوسەری یەکتر کە بڵاگی گەشتیارییان هەیە، جولی کینگ و مارک فرینکن لەگەڵ مامۆستای زانکۆی مێلبۆرن کەیلی مۆر جیلبەرت، ناودێر کراون.

ئیسماعیلی لە ڕاگەیاندنێکی ڤیدیۆییدا کە لە ماڵپەڕی کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت ئەو ڕووداوە دوو دۆسێی جیاوازن، " یەکێک لە دۆسێکان ئەوەیە دوو کەس وێنەی بنکەی لەشکریی و چەند شوێنێکی قەدەغەکراویان گرتووە." پاشان دەڵێت " دۆسێکەی تر بریتییە لە کەسێک کە سیخوڕی بۆ وڵاتێکی تر دەکات."

ئیسماعیلی گوتیشی سزای تاوانی هەردوو دۆسێکە دیاری کراوەو لە ئێستادا چاوەڕوانی دادگاییکردن دەکەن. ئەو دەشڵێت " ئەو دادگایە کە بڕیار دەدات ئەوان تاوانبارن یان نا، سزا دەدرێن یان نا."

ڕوون نییە کەی ئەو هاووڵاتییە ئوترالیایانە دەستگیر کراون یان لە کوێ زیندانی کراون.

کانبێرا کە لە 11ی مانگی 9 زانی ئەو هاووتیانەی لە ئێران گیراون دەڵێت بە ڕێگای کۆنسۆڵخانەکەی هاوکاری هەرسێکیان دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ماریس پاین گوتی هیچ شتێک هۆکارێک نییە کە بڕوا بکەین ئەو دەستگیرکردنانە بەمەستی سیاسی لە پشت بێت.

هاوسەرە بڵاگەرەکان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردۆوە هەمو گەشتەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمار دەکەن بەڵام ماوەی 10 هەفتە لەمەوبەر پاش ئەوەی دووا جار لە کەرغیزستان و پاکستانەوە پۆستیان کردووە ئیتر بێ دەنگ بوون.

خێزانەکەی جیلبەرت دەڵێن ڕۆژی شەممە لە ئێران دەستگیرکراوە ئەو مامۆستایە شارەزا بووە لە سیاسەتەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و سەرنجی لەسەر وڵاتانی کەنداوە.

XS
SM
MD
LG