Accessibility links

زاناکان 2 ئاوڵەمە لە جیناتی ئاژەڵی یەکشاخی سپی پێست بەرهەم دێنن


زاناکان توانیان 2 ئاوڵەمە لە یەکشاخی (کەرکەدن) بەرهەم بێنن، ئەوەی لە لیستی گیان لەبەرانی مەرتسی لەناوچونیان لەسەرە دانراون، لەهەوڵێکدا بۆ دورخستنەوەی ئەم گیاندارە لە لێواری لەناوچوون.

تۆماس هێڵدیبراندت لە پەیمانگای لایب‌نیتز بۆ توێژینەوەی گیانداران و ژیانی کێوی لە ئەڵمانیا ووتی "ئەمرۆکە مێخێکی گرنگمان لەڕێگایەکی سەختدا داکوتا، رێگامان پێدەدات نەخشە دانێن بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو لە بەرنامەی ڕزگارکردنی یەکشاخ".

پەیمانگاکە بەشێکە لە تیمی زانایانی نێودەوڵەتی و شارەزای تایبەت بە پاراستنی ژینگە، لەپێشبڕکێدان بۆ ڕزگارکردنی ئەو گیانلەبەرە زەبەلاحە بێوێنەیە.

زاناکان توانیان 2 هێلکە لە 2 مێی یەک شاخی زیندوو جیاکەنەوە، لەگەڵ سپێرمی نێر بەشێوی بەستوو هەڵگیرابوو پێشتر کووژرابوون بپیتێنن. دواتر ئەوڵەمەکان بۆ یەکشاخێکی مێ دەگوازرێنەوە کە دایکی خۆیان نیە تا دەبن.

شارەزایان بەهیوان گەلێک بەلانیکەمەوە لە 5 یەکشاخ دروستکەن، بتوانرێت لەداهاتوودا لە دەشتی ئەفریکادا ئازادکرێن و بژین.

ساڵی ڕابردوو دوا نێری سپی پێستی یەک شاخ لەتەمەنی 45 ساڵیدا لەباکووری سودان مرداربوویەوە، لەساڵی 2017دا ناوبانگی نێودەوڵەتیی دەرکرد کاتێک نازناوی "بەتواناترین بۆ بەکالۆرێۆس لەجیهاندا" وەرگرت وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی بەخشین بە ئاپسی Tinder.

جان ستیجسکال بەرێوەربەری پەیوەندی لە باخچەی گیاندارنی دفۆر کرالۆف لە کۆماری چیک ووتی، 5 ساڵ لەمەوبەر وادەردەکەوت پیتاندن و بەرهەمهینانی ئەوڵەمەی یەکشاخی سپی پێستی باکور ئامانجێکە بەدەست نایات، بەڵام ئەمرۆکە بەو ئامانجە گەشتین و مێکانی لەژیاندا ماون ئەو هیوایەیان بەدی هێنا.

بستەی سودانی
بستەی سودانی

شارەزایانی تەندروستی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر دەرمانێک بۆ چارەسەری هەستیاری دەدەن

شارەزایانی حکومەت ڕەزامەندیان لەسەر دەرمانێکدا لەژێر تاقیکردنەوەدایە بۆ چارەسەری هەستیاری منداڵان بەرامبەر بەخواردنی بستەی سودانی، لەوانەیە ببێت بەیەکەم دەرمان لەڕوی فەرمیەوە بەکاربێت بۆ ڕاگرتنی کاردانەوە و مەترسی لەسەر ژیانی منداڵانی هەستیاریان هەیە.

چارەسەرەکە بریتیە لە حەب لە پاودەری پستەی سودان ڕۆژانە دەخورێت یارمەتی منداڵان دەدات لەگەڵی ڕابێن و لەشیان هەستیاری و کاردانەوەی نەمێنێت.

ئەنجومەنی ڕاوێژکارانی دەرەکی بەڕێوبەرایەتی دەرمان و خۆراک ناسراو بە FDA بەتێکرا بە بەرژەوەندی بەکارهێنانی دەرمانەکەی کۆمپانیای (ئیمیون ثێراپێۆتیکس) Aimmune Therapeutics دەنگیاندا، بەڵام دەنگدانەکە پابەندی ڕەزامەندی کۆتایی نیە لەسەری.

واچاوەڕوان دەکرێت FDA لەمانگی یەکی داهاتودا بڕیاری کۆتایی بدات.

ئەندامانی تیمەکە دەڵێن، دەرمانەکە بژارەیەکی گرنگە بۆ دایکان و باوکان و منداڵانی هەستیاریان بە بستەی سودانی هەیە. لەگەل ئەوەش ژمارەیەکیان ووتیان مەترسیان هەیە، لەبەر ئەوەی حەبەکان دەبێت بەردەوام بخورێت بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت.

نزیکەی 1.6 ملێۆن منداڵ و نەوجەوان لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکادا ڕێگایان پێدەدرێت چارەسەرەکە وەرگرن، دەرمانەکە وەک (پالفۆرزیا) Palforzia دەفرۆشرێت و تایبەتە بە تەمەنی 4 بۆ 17 ساڵ.

هەستیاریی بەرامبەر بە بستەی سودان بەربڵاوترین هەستیاریە بەرامبەر بە خواردن لە ئەمریکادا. بۆ پارێزگاری لەمنداڵ دەبێت چاودێری تووند بکرێت تا بستەی سودانی نەخوات و یاخود ئەو جۆرە خواردنانە نەخوات تێیدا هەیە، بەڵام ئەم چاودێریە هەموو کات سەرناگرێت و منداڵ تووشی خواردنی بێمەبەستی دەبن، ساڵانە لەهەر 4 منداڵ منداڵێک کە هەستیاریی بە بستەی سودان هەیە ڕەوانەی ئیمێرجنسی دەکرێن.

لەدوا کۆبوونەوەدا کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو 13ی ئەم مانگەبوو، دایکان و باوکان داوایان کرد ڕەزامەندی لەسەر چارەسەرەکە بدرێت، ئەوەیان خستە روو کە ڕۆژانە نیگەرانی تەندروستی منداڵەکانیانن و چۆن لەسەردانی جێگا گشتیەکان و هاتووچۆ، بەهۆی ئەگەری بوونی پاشماوەی بستەی سودان خۆ دەپارێزن.

مەترسیەکانی چارەسەرەکە

دوای یەک ساڵ 66% ی بەشداربوانی توێژینەوەکە توانیان دەرمان وەرگرن بەکۆی گشتی بڕی 3 بۆ 4 دەنگ بستەی سودانی کردوە و هیچ کاردانەوەیان نەبوە، بەڵام گرووپی دووهەم 4%ی نەخۆشەکان نەیانتوانیوە تەنانات بڕێکی زۆر کەمیش وەرگرن.

بەڵام بەرامبەر سوودی چارەسەرەکە مەترسیش هەبوە، 9%ی نەخۆشەکانی حەبەکانیان وەرگرتوە دەڵێن هەستیاریی زۆر تووندیان بەرامبەری هەبوە، واتە 2 ئەوەندەی گروپی دووهەم. 11%ی نەخۆشەکان بەهۆی کاریگەریە لاوەکیەکانەوە لەبەشداری توێژینەوەکە کشاونەتەوە.

دکتۆر جان کیلسۆ لە کلینیکی سکریپس لە ساندیاگۆ، دژ بە چارەسەرەکە دەنگی داو ووتی "لەڕاستیدا کاریگەری دەرمانەکە دەرنەکەوتوە"

کۆمپانیای بنکە لەکالیفۆرنیا و دروستکاری دەرمانەکە پێشتر رایگەیاندبوو، پێشبینی دەکات بڕی تێچوونی دەرمانەکە لە 6 مانگی یەکەمدا لەنێوان 5 بۆ 10 هەزار دۆلار بێت، و 300 بۆ 400 دۆلار لەمانگێکدا. هەفتەی رابردوو کۆمپانیاکە ڕەتیکردەوە ڕوونکردنەوە دەربارەی تێچوونی دەرمانەک بدات.

کۆمپانیای Aimmune هەوڵەدات چارەسەری‌دیکە بۆ هەستیاریی خۆراک بدۆزێتەوە، لەوانە هێلکە و شیر، کۆمپانیاکە تائێستا هیچ دەرمانێکی لەبازاردا نیە.

ئادەم هێرگنریدەر
ئادەم هێرگنریدەر

ئەوانەی ڤایپ دەکێشن سیەکانیان وەک جگەرەکێشەکان دەگۆڕێت

ناوەندەکانی دژ نەخۆشەیکان و خۆپاراستن لێی لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاماژە بە 380 تێکچونی باری تەندروستی دەدەن پەیوەندی بە جگەرەکێشانی ئەلکترۆنیەوە هەیە. ئاژانسەکە ڕۆژی هەینی رابردوو ووتیشی تائێستا بەهۆی ڤایپەوە 6 کەس گیانیان لەدەستداوە.

تا نزیکانێک نەوجەوانان گرنگیان بە ڤایپ نەئەدا. بەڵام کاتێک کۆمپانیای Juul رایگەیاند جگەرە ئەلیکترۆنیەکەی هیچ زیانی نیەو لە جگەرەی توتن سەلامەت ترە، گەنجان ڕویان تێکرد، تا ئەو دەمەی (ئادەم هێرگنریدەر) ی لاوی گەیاندە نەخۆشخانە.

ئادەم دەڵێت "تەمەنم 18 ساڵە و سیەکانم وەک تەمەنی 70ساڵی وایە"

دکتۆر رۆبیرت گلاتەر پزیشک لەژوری فریاکەوتن دەڵێت "زۆر لەنەوجوانان هیچ زانیاریان لەسەر پێکهاتە کیمیاویەکان نیە کە هەڵی دەمژن".

دەشڵێت "هەموو کەرەتێک مژ لەو ئامیرە دەدەن، هەڵمی ئاو ناچێتە سیەکانیانەوە، بەڵکوو پێکهاتەی کیمیاوی تێدایە، لەوانە ئەلدیهاید و ئەلکهولی تایبەت کە لەدەرئەنجامی گەرمکردنی شلەی بۆ ڤایپەکە بەرکادێت دروست دەبێت".

کاتێک توێژینەوە لە 150 جۆر شلەی بۆ ڤایپ بەکاردێت دەکرێت، زاناکان بۆیان دەرکەوتوە نزیکەی 200 مادەی کیمیاوی جیاوازی تێدایە، کاریگەری لەسەر جەستە نەزانراوە. حکومەت ڕەزامەندی لەسەر ئەو پێکهاتە کیمیاویانە داوە، بەڵام بۆ بەکارهێنانی تایبەت نەک بۆ کێشان.

توێژینەوەیەک لە کۆلێجی پزیشکی نۆرث کارۆلاینا بۆی دەرکەوتوە، دوکەڵی ڤایپ هۆکاری گۆڕانکاری بوە لە سیدا هاوشێوەی گۆڕانکاریکانی بەهۆی دوکەڵی تووتنەوە سی دەئاوسێنێت.

پرۆفیسۆر رۆبیرت تاران سەرپرشتیاری توێژینەوەکە ووتی " ئەو پرۆتینی لە سنگی هەندێک لەو کەسانەدا دۆزیوەتەوە ناسراوە بە پرۆتینی (پرۆتیاس)".

بوونی پرۆتیاس لە سیدا ئاسایی‌یە، بەڵام پرۆفیسۆر تاران دەڵێت "لەگەڵ تێکچوونی سی، ئەو جۆرە پرۆتینە گەشە دەکات".

هەروەها دەڵێت " ئەوەی بینیمان ئاستی پرۆتیاس بەهەمان ئاست بوو وەک ئەوەی لە سی کەسانی تووتن دەکێشن هەیە".

ووتیشی "نیکۆتین لە شلەی ڤایپدا هەیە پەیوەندی بە بەرزیی ئاستی پرۆتیاسەوە لە سیدا هەیە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:51 0:00

XS
SM
MD
LG