Accessibility links

ڕزگاربوانی باوباهۆزی دۆریان هەوڵی دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ دەدەن


هەزاران ڕزگاربووی باوباهۆزی دۆریان لە دوورگەکانی بەهاماس ڕووبەڕووی پێداویستیەکان دەبنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ لە پاش باوباهۆزی دۆریان بەڵام نازانن چۆن و لە کەوێیوە دەستپێبکەنەوە.

ژمارەیەک لەوانە لە هۆڵی هۆتێلەکاندا دانیشتبوون و تاوتوێی هەنگاوی داهاتوویان دەکرد. کەسانی تر لەو پەناگایانەدا دەرچوون کە لە ئەندازەی خۆی زیاتر خەڵکی تێدابوو. هەندێکیان چوونەتە ماڵی هاوڕێ یان خزمیان کە بۆ ماوەیەکی کاتی شوێنیان پێداون.

زۆربەی نزیکەی ئەو 4 سەد هەزار هاووڵاتیەی دوورگەکانی بەهاماس بە هاووڵاتیانی ناسوشەوە بۆ شوێنێکی نوێ دەگەرێن.

وەزارەتی تەندروستی بەهاماس دەڵێت بەلایەنی کەم 50 کەس بەهۆی ئەو باوباهۆزە گیانیان لەدەستداوە.

کاربەدەستان دەڵێن چاوەڕوان دەکەن لەگەڵ بەردوام بوونی گەڕان بە دوای قوربایان تەرمی زیاتریش لە ناوچەکانی باکوری بەهاماس بدۆزنەوە.

کارلا فێرگۆسنی تەمەن 51 ساڵان دانیشتوی دوورگەی ترێژەر کەی ئێوارەی دووشەممە لەگەڵ کچکەی و خزمەکانی تری لە فڕۆکەخانە بچووکەکەی ناسو هاتە دەرەوەو گوتی " ئێمە ئێستا نازانین لە کوێ بژین."

فێرگۆسن و خێزانەکەی جانتایەکی گەورەو سێ کیسیەی گەورەیان پێبوو زۆربەی ئەو شتانەش جلوبەرگ بووک کە پێیان بەخشرابوو بەر لە بەجێهێشتنی دوورگە وێرانبووە بچووکەکەیان. ئەو گوتی " هیچ کەسێک شایستەی ئەوە نییە کە ئێمە بەسەرمان هاتووە." لە کاتێکدا ئەم قسانەی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد کرد فرمێسکی دەڕژاند بۆ ماڵوێرانییەکەیان بەهۆی ئەو باوباهۆزەوە.

حکومەت وا مەزەندە دەکات زیاتر لە 10 هەزار کەسی دوورگەکانی ئەباکۆ، لە ناویاندا ترێژەر کەی، دەستبەجێ پێویستیان بە خۆراک، ئاوی خواردنەوەو شوێنی نیشتەجێبوونی کاتیی هەیە.

XS
SM
MD
LG