Accessibility links

ئەردۆغان: تورکیا ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ شەپۆلێکی نوێی پەنابەرانی سوریا بکات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند تورکیا ناتوانێت بەرگەی شەپۆلێکی نوێی پەنابەرانی باکوری سوریا بگرێت و گوتیشی ئانکەرە و واشنتن پێویستە بە زووترین کات "ناوچەیەکی ئارام" لە هەرێمەکە دامەزرێنن.

ئەو وڵاتەی هاوپیمانی ناتۆ قائیل بووە بە دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لە سنووری باشوری تورکیا لەگەڵ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و بۆ پاککردنەوەی ئەو سنوورە لە شەڕڤانانی یەپەگە. ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی تورکیا و ئەمەریکا یەکەم گەڕانی هاوبەشیسەربازی پیادەیان لەو ناوچەیە ئەنجام دا.

ڕۆژی یەکشەممە ئاژانسی ئانادۆلوو ڕایگەیاند تورکیا یه‌که‌م پاسه‌وانی هاوبه‌شی له‌ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا دەستپێکرد.

ئه‌و ئاژانسه‌ ڕایگەیاند شه‌ش ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی تورکیا له‌ شاری سنووری ئاخچاکالەوە هاتنه‌ نێو سوریا، و تێکه‌ڵ به‌ کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئه‌مه‌ریکا بوون وه‌ک به‌شێک له‌ هه‌رێمی پارێزراو که‌ خه‌ریکه‌ داده‌مه‌زرێت.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد له‌ گرێ سپییەوە ڕایانگەیاند ئەوەش بۆ پشکنین‌ به‌ره‌و بنکه‌یه‌کی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان چوون، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن که‌ بنکەو سەنگەرەکان لەو شوێنه‌ لابردراون. پێشتر له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له‌ ماوه‌ی پاسه‌وانی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوریای دیموکرات ئه‌و به‌شه‌یان پشکنیبوو.

XS
SM
MD
LG