Accessibility links

هێمن سەیدی: نە روحانی، نە ئامەدی نەژاد، تەنانەت رەفسنجانیش ئەگەر زیندوو بوایە بە بێ رێگادانی خامەنەیی کارێک ئەنجام بدەن


Hemn Seyedi
Hemn Seyedi

هەرچەند ترامپ و رۆحانی ئامادەگی خۆیان دەربڕی بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببنەوە بەڵام گرنگتر لەوە پێشنیاری کەسێک وەکو ئامەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێرانە کە دەڵێت ئێران دەبێ راستەوخۆ لەگەڵ ترامپ گفت و گۆ بکات بۆ چارەسەکردنی ناکۆکیە قووڵەکانی نێوان ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکان.

هەرچەند ترامپ و رۆحانی ئامادەگی خۆیان دەربڕی بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببنەوە بەڵام گرنگتر لەوە پێشنیاری کەسێک وەکو ئامەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێرانە کە دەڵێت ئێران دەبێ راستەوخۆ لەگەڵ ترامپ گفت و گۆ بکات بۆ چارەسەکردنی ناکۆکیە قووڵەکانی نێوان ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکان.

ئاخۆ چ روانینێک هەیە بۆ پێشنیارێکی لەو جۆرە لە لایەن کەسێکەوە کە وەکو پێناسە دەکرا توندرەو وەکو ئامەدی نەژاد؟

ئایا ئامەدی نەژاد هەڵسەنگاندنێکی ریالیستانە بۆ بارودۆخەکە دەکات و لەبەر ئەوەیە ئەو جۆرە پێشنیارە دەکات؟

چۆن دەرواننە قسەکانی ئامەدی نەژاد کە دەڵێت ترامپ یەک بازرگانە و بە پێی ئەوە دەتوانی لە هەر بریارێکدا سوود و زیانەکان لەبەر چاو بگرێت؟

هۆێ چییە لە کاتێکدا ترامپ بە ئاشکرا داوای دانوستاندنی روبەرووانە دەکات بەڵام خامەنەیی بە پێچەوانەوە داوای دانوستاندنی نهێنیانە دەکات؟

رئیسی - احمدی نژاد - روحانی
رئیسی - احمدی نژاد - روحانی

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " پێش ئەوەی وەڵامی پێشنیارەکەی ئامەدی نەژاد بدەمەوە چ بنامەیەکی هەیە، دەبێ بڵێم ئەو بەڵێنەی رۆحانی دابووی کە ئامادەیە لەگەڵ ترامپ چاوپێکەوتنی هەبێ، تەمەنی نەبوو بە 48 کاتژمێر، پاشگەز بوەوە وە دیارە لە ژێر فیشاری خامەنەیی و لایەنگیرانی خامەنەیی پاشگەز بوەوە، راستە ئەو کاتە ئامادی نەژاد بەشێک لە باڵی توندرەوی نزدیک بە خامەنەیی بوو، دەکرێ بڵێن لە یەک دوو ساڵی کۆتاییدا سەرۆک کۆماریدا ئەو هەردوو لایەنی دۆڕان، هەم پێگەی جەماوەری خۆێ لە دەست دا وە هەم ئەو پشتیوانییەی لە لایەن خامەنەییەوە هەیبوو، ئەویشی لە دەست دا، ووردە ووردە پێی خۆشە خۆێ وەکو ئوپۆزسیۆن دەر بخا ".

khamenei Trump iran IRGC Sepah
khamenei Trump iran IRGC Sepah

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت " من پێیم وایە نەک هەر ئێستا، ئەو کاتەش سەرۆکن کۆمار بوو ئامەدی نەژاد هەڵسەنگاندنی درووستی نەبوو، نە لە باڵانسی هێزی دەزانی، نە لە پێگەی خۆێ ئاگادار بوو وە نە ئەو چەکە سپییەی لە لایەن خامەنەییەوە هەیبوو کە پێی زانی هەر کاتێک پێویست بوو لێ وەردەگێڕێتەوە، کە بە راستی لیان وەرگرتەوە، من پێیم وایە نە روحانی، نە ئامەدی نەژاد، تەنانەت کەسێکی وەکو رەفسنجانیش ئەگەر بهاتبا زیندوو بوایە، هیچ کام لەوانە ئەو دەسەڵاتەیان نییە تەنانەت لە ئاستی دیدارێکی چاک و چوکی، تۆقەکردن و دەست دانەوەیەکیش بە بێ رێگادانی خامەنەیی هیچ دیداریکیان لەگەڵ بەر پرسانی ئەمەریکایی هەبێت".

کاک هێمن دەشڵێت " ئەوەی کە دەڵێن ترامپ بازرگانە و دەتوانن سەودای لەگەڵ بکەن، ئەوە لەگەڵ سیستمی ئێراندا ناگونجێ، سیستمی ئێران ئێستاش لەگەڵ بێ، لە جیاتی بەرژەوەندی نەتەوەیی، بیر لە بەرژەوەندی ئیسلامی یان هیلالی شیعی دەکاتەوە، من ئەزانم هەندێ جار زۆر ریالستانە پاشەکشە دەکەن، بەڵام ئەوە دوواترین قوناغی کۆماری ئیسلامیە، وە خامەنەیی کە رووخساری ( شەیتانێکی) لە ئەمەریکا سازکردووە، ناتوانی لە ناکاوودا دووای 40 ساڵ بڵی من ئامادەم تەسلیمی ئەمەریکا بم، وە ئەگەر بڵێت شەیتانی گەورە ئەو شەیتانە نییە کە 40 ساڵە دەیڵێن، یان ئەگەر بڵی هەر ئەو شەیتانەیە بەڵام چی بکەین لەسەر ریاڵ پولتیک ناچار بوین پاشە کشە بکەین، بە بڕوای من هەردووکیان شیانی هەیە ئاخرین قورماری ژیانی 30 ساڵەی رێبەرایەتی خامەنەیی بێب وە شیانی هەیە بە هاندانی خەڵک بەرەو رووخانی حکومەتی 40 ساڵەی کۆماری ئیسلامی بڕوات ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:16 0:00


XS
SM
MD
LG