Accessibility links

ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا


ڕۆژی شەممە مۆسکۆ 70 زیندانی ئاڵوگۆڕکرد کە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زیلینیسکی بە پرۆسەیەکی مێژووی گرنگ باسی دەکات و دەڵێت ئەمە هەنگاوی یەکەمە بۆ کۆتاییهێنان بەو ناکۆکیانەی کە لەنێوان هەردوو وڵاتەکەدایە.

دوو فڕۆکەی ڕوسیایی و ئۆکرانی کە هەر یەکەو 35زیندانی تێدابوو بە خۆشحاڵییەکی زۆر و چەپڵەڕێزانی کەسوکاریانەوە پێشوازیان لێکرا.

هەروەها سەرۆکی ئۆکرانیا زیلینیسکی باوەشی کرد بە زیندانیکراوە ئازادکراوەکاندا لە فڕۆکەخانەی برۆسیل لە کیف و وتی ئێمە هەستاین بە هەنگاوی یەکەم و لەسەرمانە سەرجەم هەنگاوەکان تەواوبکەین بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە قێزوەنە.

ئەوانەی کە ئازادکراون بریتین لە 24 دەریاوان و دەرهێنەری سینەمایی ئۆکرانی ئۆلیگ سینتیسۆڤ و ڕۆژنامەوانی ڕوسیایی کریلۆ فیشینیسکیشی تێدان.

دەزگای هەواڵگیری ڕوسیایی جەختیلەسەر ئەوە کردەوە کە ڤلادیمێر تسیماخیش ئازادکراوە کە یەکێک بووە لەجەنگاوەرە جودایخوازەکانی کە لەلایەن ڕوسیاوە پشتیوانی دەکرا کە دەبێتە شایەتحاڵێکی سەرەکی کارەساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی گەشتیاری ئێم ئێتچ 17 ی کە لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لەساڵی 2014 دا کەوتە خوارەوە.

شایانی باسە هەر لەساڵی 2014 ەوە بارگرژییەکانی نێوان مۆسکۆ و کیف دەستیپێکرد کاتێک ڕوسیا هەستا بە لکاندنی دورگەی کریمیا بۆ سەر خاکەکەی و پشتیوانی لەجوداییخوازەکان لە هەردوو ناوچەی دونیتسک و لۆگانسکی پیشەسازی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کرد. بەو هۆیەشەوە شەڕ لەو ناوچانەدا هەڵگیرساو لەدەرئەنجامدا لەو پێنج ساڵەی دواییدا 13 هەزار کەس کوژراون.

هەڵبژاردنی زیلینیسکی لە هەڵبژاردنەکەی مانگی 4 ی ئۆکرانیادا هیوابەخش بووە بۆ ژیاندنەوەی پرۆسەی هەڵپەسێردراوی ئاشتی نێوان هەردوولا.

ئەو ئەکتەرە کۆمێدییەی کە ئێستاکە سەرۆکی ئۆکرانیایە بەڵێنی ئەوەی دابوو بە هەوادارەکانی کە زیندانیکراوە ئۆکرانییەکان کە لەروسیان بگەرێنێتەوە بۆ وڵات و بە توندی جەختی کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆککییەکان لەگەڵ مۆسکۆدا.

هەروەها سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتینیش ئەم هەفتەیە لەوبارەیەوە رایگەیاند کە ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کیفدا.

XS
SM
MD
LG