Accessibility links

موختار نەقشبەندی : تورکیا و ئێران چەکی ناوکی بە دەست بێنن ئاسایشی جیهان دەخەنە مەترسی


Mokhtar Naghshbandi

ئەردوگان وەکو شیکەرەوان و میدیاکان ئاماژەی پێدەکەن لەو رۆژەوە هاتوەتە سەر دسەڵات هەوڵێکی زۆری داوە تورکیا بگەرێنێتەوە سەردەمی ئیمپراتوری عوسمانی. لە رۆژی چوارشەممە لە کۆبۆنەوەی ئاکەپە لە شاری سیڤاس دژ بەوە بوو کە بۆچی تورکیاش وەکو وڵاتانی تری پێشکەوتوو چەکی ناوکی یان ئوتۆمی نەبێت.

تورکیا چەکی ناوکی هەبێ یان نەبێت چ کاریگەری هەیە لەسەر هێز و توانایی لەشکەری؟

تورکیا چ پیویستیەکی هەیە بە چەکی ئوتومی لە کاتێکدا وڵاتان لە هەوڵی خۆ داـالیین لەو جۆرە چەکانە؟

بۆ وڵاتانێک وەکو ئیسرائیل، پاکستان، هیند و وڵاتانی تر چەکی ناوکیان هەبێت بەڵام وڵاتانێک وەکو تورکیا و ئێران نە؟

رۆژئاوایەک کە بە ئێران رێگا نادات لە درووستکردنی چەکی ناوکی، شیانی هەیە بە تورکیا رێگا بدات؟

تورکیا بە بێ هاریکاری یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان توانا و پوتانسیەلی هەیە چەکی ناوکی درووست بکات؟

تورکیایەک کە پەیوەندی لەگەڵ هیچ کام لە دراوسیەکانیدا باش نییە و بگرە لەگەڵ روسیا و ئەمەریکاش ئەوەیە کە زۆر باش نییە، تا چەند ئەمە بە سوودی کوردە وە ئاخۆ کورد چ لە هەرێمی کوردستانی عێراق وە یاخود لە رۆژئاوا دەتوانن لەو دەرفەتانە کەڵک وەربگرن؟

Recep Tayyip Erdogan
Recep Tayyip Erdogan

رۆژنامەوان موختار نەقشبەندی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هیزی وڵاتان پەیوەندی بە چەندین فاکتەرەوە هەیە، یەکێک لەوانە هێزی سەربازیە وە چەکی ( نا موتعارف) کە چەکی ناوکی یەکێک لەوانەیە کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر هێزی سەربازی وڵاتان وە جێگای وڵاتان لەسەر ئاستی جیهاندا، ئەوروپا بەو شکوهەی لە بەرامبەر روسیادا لە بواری ئاسایشیدا ناجارە پاڵ بدا بە ئەمەریکا لەبەر ئەوەی روسیا چەکی ناوکی یەکجار زۆرە، بەڵام لێرەدا تورکیا ئەگەر بیەوی جێگە و پێگەیەکی گەورە پەیدا بکات تەنها بواری ئاسایشی و سەربازیەکەی نابێ لەبەر چاو بگرێت، ئەوە لە درێژ خایەندا زیانی بۆ تورکیا و ناوچەکە هەیە

Construction site of the Akkuyu Nuclear Power Plant is seen during the groundbreaking ceremony in Mersin, Turkey April 3, 2018.
Construction site of the Akkuyu Nuclear Power Plant is seen during the groundbreaking ceremony in Mersin, Turkey April 3, 2018.

کاک موختار هەر وەها دەڵێت ' ئەردوگان و پارتەکەی بە گشتی بە تەمان بگەرێنەوە سەردەمی ئیمپراتۆری عوسمانی، دەست بەسەر هەموو ناوچەکەدا بگرن وە دوواتر کاریگەری لەسەر ئەوروپا هەبێ، باشە هەموو وڵاتان هەوڵ ئەدەن جێگە و پێگەی خۆیان زیاتر کەن، بەڵام دەبینین وڵاتانێک وەکو ئەڵمان، ژاپۆن و ئیتالیا لە رێ ئابوریەوە هەوڵیان داوە کاریگەریان هەبێت ".

کاک موختار دەشڵێت " مەترسیەکە لێرەدایە وڵاتانێک وەکو تورکیا و ئێران چەکی ناوکی بە دەست بێنن ئاسایشی جیهان دەخەنە مەترسی لەبەر ئەوە لەو بروایەدا نییم رۆژئاوا رێگا بە تورکیا بدات لە بەدەستهێنانی چەکی ناوکی، بێگومان فشاری ئەخەنە سەر، ئەگەر ئەردوگان بیەوی ئەوە بکات، چەند ئامادەیە باجی ئەوە بدات وە چەند خەڵکی تورکیا پشتێوانی لەوە دەکەن ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:13 0:00


XS
SM
MD
LG