Accessibility links

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕ لە ئەفغانستان تالیبان لە هێرشەکانیان بەردەوامن


کاربەدەستان ڕۆژی شەممە لە ئەفغانستان ڕایانگەیاند هێزەکانی ئاسایش توانیویانە پاش پێنج شاڵ دەستبگرنەوە بەسەر ناوچەیەکی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کە لە ژێر دەستی تالیباندا بوو، لە کاتێکدا پێکدادانی توند لە شوێنەکانی تری هەرێمکە بەردەوامە.

تالیبان بەم دوواییانە هێرشەکانی توند کردووە تەنانەت لەو کاتەش کە نوێنەرەکانی لە قەتەر لە خولێکی نوێی وتووێژکردندان لەگڵ وتڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە چەڕی هەژدە ساڵەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کە بە درێژخایانترین شەڕی لەشکری ئەمەریکا دادەنرێت.

وەزیری بەرگری ئەفغانستان دەڵێت شەڕەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی وەردۆج لە هەرێمی باداخشان نزیکەی 100 یاخیبووی تالیبانی تیادا کوژراوە لە ناویاندا سەرکردە سەرەکییەکانیشیان. ئەو دەڵێت هێزەکانی ئاسیاشی ئەفغانی " ئۆپەراسیۆنەکەیان بە سەرکەوتووانەو بەبێ زیانی گیانی" ئەنجام داوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت ئەو کەسی کە تالیبان ناوی لێنابوو هەرێمر، قاری فەسیحودین لە نێو کوژراوەکاندایە. گوتەبێژی تالیبان زەبیحوڵا موجاهد لێدوانەکانی حکومەت ڕەت دەکاتەوە و لە وتووێژێکدا بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئێمە هێشتا لە ناوچەکەدا شەڕ دەکەین و کوشتنی فەسیحودینی بە وتەکانی خۆی بە " پرۆپاگێندای دوژمنان" لە قەڵەم دا. بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش نەتوانراوە لەلایەنێکی سەربەخۆوە هواڵەکە پشتڕاست بکرێتەوە.

هەرێمی باداخشان سنووری لەگەڵ سێ وڵاتی درواسێی ئەفغانستاندا هەیە لە ناویاندا چین، پاکستان و تاجکستان.

لە هەمان کاتدا تالیبان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمکانی کوندوز، تەخارو باغلان چەندین ناوچەیان کۆنترۆڵ کردووە و ژمارەیەک خەڵکیان لە هێزەکانی حکومەت کوشتووە.

موجاهد لە بەیاننامەیکی ڕۆژی شەممەدا گوتی چەکدارانی تالیبان ناوچەی قەلا زالیان لە ناوەڕاستی کۆندوس گەمارۆ داوە ڕۆژێک پاش ئەوەی ناوچەی خانابادی نزیکیان کۆنترۆڵ کردووە. ئەو گوتیشی یاخیبوان پێشوەچوونیان لە پولێ خومری پایتەختی هەرێمی باغلانیشدا کردووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێک لەلایەن کاربەدەستانی حکومەتەوە لەسەر پێشوەچوونەکانی تالیبان لەو ناوچەیە نەدراوە.

XS
SM
MD
LG