Accessibility links

دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس و ئەندامێکی تەڤگەری ئازادی لە لایەن ئاسایشی ھەولێرەوە


ڕۆژنامەنوس بڕیار محەمەد پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژ نیوز، 17 ڕۆژ بەر لە ئێستا بۆ دوواجار نانی لە ماڵەوە خوارد و لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیرکرا و تا ئێستاش لە زیندانە بێ ئەوەی ڕێگە بە کەسوکارەکەی بدەن کە بیبینن.

لەبارەی ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی رەحمان غەریب بەرێوبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت " ئێمە چاودێری کەیسی بڕیارمان کردووە و دوای قسەکردنمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار، پاساوی ئەوان ئەوەیە کە بڕیار ئەندامی ھێزێکی پێشمەرگەی کوردستان بووە بەڵام بە باوەڕی ئێمە و خێزانەکەی و ئەو دەزگایەش کە کاری تێدا دەکات، ئەم پاساوانە سەلمێندراو نین و بە فشاری دەزانین بۆ سەر ئاژانسی ڕۆژ نیوز".

جگە لە کەیسەکەی بڕیار بۆ ماوەی چوار مانگیشە ئاسایشی ھەولێر ئەندامێکی تەڤگەری ئازادی بە ناوی ئیدریس سەلیم دەستگیر کردووە و بە قسەی گوتەبێژی تەڤگەری ئازادی، ئیدریس 38 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، ئەمە لە کاتێکدایە ناوبراو کەمئەندامی سەنگەر و زیندانی سیاسی رژێمی پێشووی بەعس بووە و پێشووتریش برایەکی بۆ ماوەی 3 مانگ لە لایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیرکراوە.

تارا حسێن گوتەبێژی تەڤگەری ئازادی دەشڵێ:رەوشی تەندروستی ئەندامەکەمان خراپە و بە ھەموو شێوەیەک رێگری لەوە دەکرێت بە مەبەستی چارەسەرکردن، پزیشکی تایبەت بە خۆی ببینێ. تارا روونیدەکاتەوە: ھیچ ماددەیەکی یاسایی بۆ بەندکردنی ئیدریس نییە و ھەر ئەوە نەبێت کە ناوبراو ئەندامی تەڤگەری ئازادییە.

راپۆرتی تایبەت بە بابەتەکە، لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:59 0:00


XS
SM
MD
LG