Accessibility links

عادل عە‌بدولمە‌هدى لە‌نێوان داکۆکى دۆست و هێرشى نە‌یارە‌کانیدا


تادێت ژمارە‌ى ئە‌و لایە‌نە‌ عێراقیانە‌ زیاد دە‌بن، کە‌ سە‌نگە‌ر لە‌ عادل عە‌بدولمە‌هدى سە‌رۆک وە‌زیرانى عێراق دە‌گرن، بە‌ڵام لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا، دوورخستنە‌وە‌ى ناوبراو لە‌ پۆستە‌کە‌ى بە‌ئە‌ستە‌م دە‌زانرێت.

سە‌رۆک وە‌زیرانى عێراق خاوە‌نى کوتلە‌ى پە‌رلە‌مانى بە‌هێز نییە‌، تا لە‌ ڕێگە‌ى پە‌رلە‌مانى عێراقە‌وە‌، شکست ببە هەوڵەکان بۆ لابردنى بهێنرێت، بە‌ڵام ترسى لایە‌نە‌کان لە‌ ئاڵۆزبوونى دۆخە‌کە‌ و پشتیوانى دە‌رە‌کى ، وایکردووە‌ نە‌توانرێت بە‌ئاسانى دە‌ستى بۆ ببرێت.

مە‌حمود عوسمان سیاسە‌تمە‌دار و پە‌رلە‌مانتارى پێشووى عێراق، پێیوایە‌ دۆخى ئێستاى عێراق، دۆخێکى ناسە‌قامگیرە‌، بۆیە‌ بە‌ لابردنى عادل عە‌بدولمە‌هدى،دۆخە‌کە‌ ئاڵۆزتر دە‌بێت.

ناوبراو، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى وت"گە‌ر عادل عە‌بدولمە‌هدى لاببرێت، بە‌ ئاسانى لایە‌نە‌کان لە‌سە‌ر کە‌سێکى تر بۆ شوێنە‌کە‌ى ڕێک ناکە‌ون، بۆیە‌ لابردنى ئاسان نیە‌."

هە‌رچە‌ندە‌ هێزە‌ شیعیە‌کان بە‌ بە‌ردە‌وامى هێرش دە‌کە‌نە‌ سە‌ر عادل عە‌بدولمە‌هدى، بە‌ڵام ناوبراو بێ ئە‌وە‌ى وە‌ڵامى هێرشە‌کان بداتە‌وە‌، بە‌ بێدە‌نگى سە‌رقاڵى کارى خۆیە‌تى.

هەوڵدانى سە‌رۆک وە‌زیران بۆ هەڵوە‌شاندنە‌وە‌ى حە‌شدى شە‌عبى و بێدە‌نگ بوونى بە‌رامبە‌ر بە‌ هێرشى فڕۆکە‌ "نە‌ناسراوە‌کان"بۆ سە‌ر جبە‌خانە‌کانى حە‌شد، هێندە‌ى تر هێزە‌ شیعیە‌کانى نیگە‌ران کردووە‌، بۆیە‌ قە‌یس خز عە‌لى سە‌رۆکى عە‌سایب ئە‌هلولحە‌ق، بە‌ئاشکرا ڕایگە‌یاند"مانگى 10 ى ئە‌مساڵ خۆپیشاندان دە‌ست پێدە‌کات و مانگى دواتر حکومە‌ت دە‌ڕووخێت."

سە‌رچاوە‌یە‌ک لە‌سە‌رۆکایە‌تى کۆمارى عێراق کە‌ داوایکرد ناوى بڵاونە‌کرێتە‌وە‌، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى وت"شیعە‌کان هە‌رچە‌ندە‌ لێى توڕە‌ن، بە‌ڵام پێناچێت هە‌وڵى لابردنى عادل عە‌بدولمە‌هدى بدە‌ن."

سە‌رچاوە‌کە‌، ئاماژە‌ى بە‌وە‌کرد شیعە‌کان نایانە‌وێت بە‌لابردنى عادل عە‌بدولمە‌هدى، لابردنى سە‌رۆک وە‌زیران بکە‌نە‌ نە‌ریت، وتى"گە‌ر لابردن ببێتە‌ نە‌ریت، ئە‌وا لە‌ داهاتوودا هە‌وڵى لابردنى سە‌رۆک وە‌زیران هێندە‌ دووبارە‌ دە‌بێتە‌وە‌، دۆخى عێراق هە‌رگیز سە‌قامگیر نابێت."

بە‌وتە‌ى سە‌رچاوە‌کە‌ى سە‌رۆکایە‌تى کۆمار، ئێرانیش پشتگیرى مانە‌وە‌ى عادل عە‌بدولمە‌هدى دە‌کات، چونکە‌ ترسى لە‌ دروستبوونى پشێوى و هێنانى کە‌سێک هە‌یە‌، کە‌ تە‌واو لە‌ بەرەی ئە‌مە‌ریکاوە‌ نزیک بێت.

هە‌رچە‌ندە‌ عادل عە‌بدولمە‌هدى لە‌بە‌ردە‌م هێرشێکى توندى رکابە‌رە‌کانیدایە‌، بە‌ڵام وڵاتە‌ زلهێزەکان و ئێران کۆکن لە‌سە‌رى و پە‌یوە‌ندیشى لە‌گە‌ڵ هەرێمى کوردستان بە‌هێزە‌.

حە‌مدى گلى چاودێرى سیاسى، باسیلە‌وە‌کرد عادل عە‌بدولمە‌هدى لە‌لایە‌ن وڵاتە‌ زلهێزەکان و هەێمی کوردستانیشە‌وە‌ پشتیوانى دە‌کرێت، بۆیە‌ مانە‌وە‌ى ناوبراو بۆ سە‌قامگیرى ئێستاى عێراق گرنگە‌.

گە‌ر لابردنى سە‌رۆک وە‌زیرانى عێراق بەهۆی پشتیوانى دە‌رە‌کى و پێویست بوونى بۆ دۆخى ئێستا ئاسان نە‌بێت، بە‌ڵام ئە‌و هۆکارانە‌ لە‌ هێرشى لایە‌نە‌ عێراقیە‌کان نایپارێزن، بە‌تایبە‌ت دواى نزیک بوونە‌وە‌ى سە‌دریە‌کان لە‌ نە‌یارە‌کانى.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:28 0:00


XS
SM
MD
LG