Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکان


نکوڵی ناکرێت لەوەی هەوڵی زۆر لە ئارادان بۆ هەرهیچ نەبێت کەمکردنەوەی دیاردەی کوشتن و توندوتیژیەکانی تر بەرامبەر بە بە ژنان، بەڵام ئەوەی دەبینرێت هێشتا ئەم دیاردەیە لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە ئاشکرایی دیارە و ژمارەی قوربانیانیش هەروادێ و زیاتر دەبن.

هەوڵەکانی دراون بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە ژمارەیەک ڕەهەندەوە سەرچاوەیان گرتووە، لەوانە ڕیفۆرمکردنی یاساکانی پەیوەندییان هەن بە کوشتنی ژنانەوە لەسەر شەرەف و هەروەها توندوتیژییەکانی تریش، کرانەوەی شوێنی زیاتر بۆ داڵدەدان و پاراستنی ژنان، کارکردن لەسەر هێنانە ئارای یەکسانی جێندەری و ڕێگەگرتن لە گێچەڵە سێکسیەکان و هتد، وەک دەگوترێت خواست هەیە ئەو یاسا و ڕێسایانەی دادەنرێن بە پێوانە نێونەتەوەییەکان بن.

وێڕای زۆرتر بوونی ئاگاهی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو توندوتیژیانەی لەسەر بنچینەی جێندەری دەکرێن بەڵام هێشتاش ژنان و کچان لە کۆمەڵگەی کوردیدا ڕووبەڕووی توندوتیژی تۆقێنەر و پێشێلکردنی مافە بنچینەییەکانیان دەبنەوە.

میوانی بەرنامە:

هانا شوان، چالاکوان و ڕۆژنامەوان

توندوتیژیەکان هەر تەنها لەوەدا سنوردار نین بگوترێت پیاوێک ژنێکی کوشتووە یان توندوتیژی تر بەکاردەهێنێت بەرامبەر بە ژن، خۆ ئەگەر لێکۆڵینەوەی ورد بکرێن لەسەر هۆکارەکانی خۆسوتاندن یان خۆ هەڵواسینی ژن، هیچ بە دوور نازانرێت کە لەمانەشدا جەبەروتی پیاو و ئەقڵیەتی خێڵەکیانە و لاوازیی یاسا و کۆت و بەندە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵی سەرەکییان بووبێت.

بەڕای زۆرێک لە چاودێر لە هەموو لایەنی دەسەڵات بەرپرسیاری سەرەکییە لەو تاوان و ڕووداوانەدا، هەربۆیەشە کاتێک تاوانێک دژی ژن دەکرێت بەشی هەرە زۆری لۆمەکان دەخرێنە ئەستۆی دەسەڵات.
بۆچی هێشتا دیاردەی کوشتنی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا درێژەی هەیە؟

ئایا یاسا دەتوانێت ڕێگە لە کوشتنی ژنان بگرێت؟

ئایا ڕێکخراوە سیڤیلیەکان دەتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و بتوانن کار لەسەرڕۆشنبیری جێندەری بکەن؟

هانا شوان، چالاکوان و نوسەر لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:10 0:00

XS
SM
MD
LG