Accessibility links

کوردەکانی سوریا سەنگەرەکانی خۆیان لە نزیک سنوری تورکیا دەگوێزنەوە


وتەبێژی ئەو هێزانەی کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆمەکو پشتیوانیان دەکات لە سوریا و کوردەکان پێشەوایی دەکەن ڕایگەیاند، ئەوان بە نێو گوندێکی هاوسنور لەگەڵ تورکیادا گەڕان بۆ دیاریکردنی ئەو بنکانەی بەمزوانە تێکدەدرێن، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی پەیوەست بە دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام بە درێژایی سنوری باکوری ڕۆژئاوای وڵات.

لەم بارەیەوە مستەفا بالی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتی خۆیدا نوسیویەتی و دەڵێت "هێزێکی گەڕۆک ئەمڕۆ نزیک گوندی " تەل ئەبیەز" ی هاوسنور لەگەڵ تورکیای پشکنی ، واتە ئەو شوێنەی تورکیا هەوڵدەدات ناوچەیەکی ئاگربڕ بە درێژایی سنوری باشوری خۆی دروستی بکات".

ئەوەی جێی ئاماژەیە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەفتەی رابردوو رایگەیاند کە دەستی بە کشانەوە بە هێزەکانی خۆی لە هەردوو شارۆچکەی سنوری تەل ئەبیەز و رەئس ئەلعەین کردبوو ئەمەش وەک بەشێک لە رێکەوتنی نێوان تورکیا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی سەلامەت لە رۆژهەڵاتی سوریا .

تورکیا فشاردەکات بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی سەلامەت لە پێناو مسۆگەرکردنی سەلامەتی ئاسایشی سنورەکەی بە درێژایی رۆژهەڵاتی روباری فورات بە ئاڕاستەی سنوری عێراق.

XS
SM
MD
LG