Accessibility links

دکتۆر جەعفەر عەلی: ئەگەر شەڕی ئێران ڕووبدات لەوانەیە عێراق ببێتە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی شەڕ


دکتۆر جەعفەر عەلی
دکتۆر جەعفەر عەلی

پشێویەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران هەروادێ و زیاتر دەبن.

دواترین پەرسەندنیش لەم دۆسێیەدا، لێدانی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانە لە لوبنان و لە عێراقیشدا.

وەک دەگوترێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی بنکەکانی حزبوڵای لوبنان و هەروەهاش هێزەکانی حەشدی شەعبی شیعەکانیان کردووە لە عێراقدا.

زۆرێک لە هێزە گەورەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق و حزبوڵاش لە لوبنان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دارایی و لۆژیکی دەکرێن، هەروەها چەکی قورس و سوکیشیان بۆ دابین دەکات.

دکتۆر جەعفەر عەلی، شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت لە هەموو شەڕێکدا ئەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی شەڕ دەبنەوە یان پێگەی جوگرافییان لە دەوروبەری شەڕەکەدایە و هاوسنوری وڵاتی شەڕکەرن، ئەوا هیچ گومانێکی تیادا نییە کە ڕووبەڕووی زیانی ئابوری و سیاسی و ڕووبەڕووی پشێوی و نائارامی ئاسایشی دەبنەوە و دەشڵێت پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە بڕبڕەی پشتی پاراستنی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە هێزی جۆراوجۆری لەناو عێراقدا دروستکردووە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانیان لەناو عێراقدا، وەک دەڵێت "هەموو ئەوانە پێمان دەڵێن مادامەکی بەرژەوەندییەکانی عێراق وابەستەیە بە بەرژەوەندییەکانی ئێرانەوە، گومانی تیادا نییە کە دەکەوێتە ژێر هەڕەشە و پەلامارەوە."

دکتۆر جەعفەر عەلی ئاماژەش بەوە دەکات لە دەمی ئەگەری هەڵایسانی شەڕدا لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، لەو بڕوایەدا نییە هێزەکانی حەشدی شەعبی بتوانن ڕاستەوخۆ بەشداری لەو شەڕەدا بکەن ئەگەر ڕووبدات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح سەبارەت بە کورد و ئەگەری شەڕی ئێران، دکتۆر جەعفەر دەڵێت ئەوە ئاشکرایە هەر ململانێیەک لە ناوچەکەدا ڕووبدات و پەیوەندی بە عێراقەوە هەبێت کاریگەریشی دەبێت بەسەر هەرێمی کوردستانەوە هەر بۆیە پێویستە هەرێمی کوردستان ژیرانە مامەڵە بکات و بێلایەنی هەڵبژێرێت، بەڵام وەک دەڵێت "هێزەکانی هەرێمی کوردستان دابەش بوون و بەشێکیان ڕوو لە تورکیا و بەشێکیشیان ڕوو لەئێرانن. ئایا ئێمە دەتوانین پێش لە سوپای ئێران بگرین کاتێک بەرژەوەندیەکانی وەها دەخوازێت بێتە ناو ئەم هەرێمەوە و ململانێی جەنگ لەگەڵ ئەمریکادا گەرم بکات؟ بێگومان ئەم توانایەمان نییە."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:28 0:00

XS
SM
MD
LG