Accessibility links

چالاکوانێکی سوید هەڵمەتەکەی دەربارەی کەش و هەوا لە قوتابخانەوە بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان دەگوێزێتەوە


…

نەتەوەیەکگرتوەکان (ڕۆیتەرز) – کچە چالاکوانی لاوی سوید گریتا ثەنبرگ هەینی ڕابردوو هەڵمەتی حەفتانەی بەرەوە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان گواستەوە و داوایکرد، "ئەوەی گرنگی بەداهاتوو دەدات" پشتیوانی بکات لەوکاتەی ڕابەرانی جیهان لەمانگی داهاتوودا لە نیویۆرک کۆ دەبنەوە".

بەر لەساڵێک ثەنبرگ (تەمەن16 ساڵ) ڕۆژانی هەینی لەخوێندن دوادەکەوت بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەدەرەوەی پەرلەمانی سوید، کە ئەمەش بوە هۆی دروستبوونی بزووتنەوەیەکی جیهانی کەش و هەوا ناسراوە بە (ڕۆژانی هەینی لەپێناو داهاتوودا).

هەروەها ئەلکساندرا ڤیلاسینۆ (تەمەن 14ساڵ) دانیشتوی ساریت لە نیویۆرک، ڕۆژێکی هەینی لەمانگی 12ی ڕابردوودا لەدەرەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک خۆپیشاندانی ڕاگەیاند.

نزیکەی 200 خۆپیشاندەری‌دیکە پشتیوانی هەردوو چالاکوانیان بە دروشمی نوسراوە کرد، لەسەریان نوسرابوو:

"یارمەتیم بدەن ماڵەکەم دەسووتێت"

"ئەگەر وەک گەورە ڕەفتار ناکەن، ئەوا ئێمە دەیکەین"

"زانست بۆ بێدەنگی نیە"

هەروەها دروشمیان دەووتەوە ، لەوانە:

"ناتوانن ڕامانگرن.. دەکرێت جیهانێکی باشتر هەبێت".

"ئاستی دەریا بەرز دبێتەوە هەروەها ژماری ئێمەش".

بڕیاریشە ثەنبرگ لەکۆبوونەوەی ساڵانەی ڕابەرانی جیهان لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەربارەی لووتکەی کەش و هەوا ئەوەی لە 23ی ئەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت لێدوان بدات. گەشتەکەی ثەنبرگ بەبەلەمێک بوو کاربۆن دەرنادات و هاوڕێی ژنگیە لەئینگلتەراوە بۆ نیوێۆرک بوو ، 14 ڕۆژی پێچوو.

کاتێک گەشتە نیویۆرک لەبڵاوکراوەیەکدا ووتی "هەموو ئەوانەی گرنگی بەداهاتوومان دەدەن دەبێت ڕۆژانی 20 تا 27 مانگی 9 بەشداریمان بکەن و خۆپیشاندان بکەن".

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ثەنبرگ چاوی بەماریا فرناندا سەرۆکی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتوەکان کەوت.

ثەنبرگ بەنیازە ئامادی کۆنفرانسی 25هەمی نەتەوەیەکگرتوکانی بێت، دەربارەی کەش و هەوا لەسانتیاگۆ لە وڵاتی چیلی لەمانگی 12ی دهاتوودا، پلانیشی هەیە بۆ ڕۆیشتن بۆ ئەوێ فڕۆکە بەکارنەهێنێت، بەمەبەستی هەڵمەتێک لە پێناو کاری کەش و هەوا لە هەردوو کیشوەری ئەمەریکا و پلانی بۆ سەردانی هەریەک لە کەنەداو مەکسیک.

بەڕیوبەرایەتی پاراستنی ژینگەی کەنار: دۆخی شیلانی کەناری ئۆسترالیا لەمەترسیدایە.

سیدنی (ڕۆیتەرز) – بەرێوبەرایەتی پاخجەکانی دەریا دەڵێت لەدوای دوا پشکنین لەساڵی 2014دا دۆخی کەورەترین ناوچەی شیلان لەجیهاندا ئەوەی بەرامبەر کەنارەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیایە تێکچوە، بەڵام کێشەکان ئەستەم نیەو دەتوانرێت بەسەریدا زاڵ بین.

دەیڤید واکنفیڵد گەورە زانای بەرێوبەرایەتی باخچەکەی دەریا بۆ ڕۆژنامەوانن لە سیدنی ووتی " ئەم ڕاپۆرتە سەرنج بۆ ڕاستیەکان ڕادەکێشێت کە داهاتوی ئەو بەربرستە گەورەیەی شیلان مەترسیدارە و هۆکاری ئەو گۆڕانکاریە کەش و هەوایە".

هەروەها ووتی " سەرباری ئەوە چەند هەنگاوێکی دروستی دەسەڵاتی ناوچەکە بۆ باشکردنی دۆزخی ناوچەکە و کاری جیهان بۆ ڕێگەگرتن لە گۆڕاناکری کەش و هەوا بەزووترین کات لەوانیە ئەو دۆخە بگۆڕێت".

فەیسبووک تایبەتمەندی (ئاگاهی خۆچەیی) بۆ یارمەتی لەکاتی نائاسی‌دا برەو پێدەدات.

نیوێۆرک (ڕۆیتەرز) – کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کار لەسەر فراوانکردنی تایبەتمەندی زانیاری دەکات ، وەک دەڵێت لەوانەیە هاریکاربێت لە ڕزگارکردنی ژیان لەسەروەختی باری نائاسیی‌دا. ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو کۆمپانیایە هەوڵ بۆ باشترکردنی ناوبانگی بەگشتی و لابردنی ئەو توومەتانی لەسەری هەیە دەدات، گوایە هاریکارە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندنێکدا ووتی تایبەتمەندی (لۆکاڵ ئەلێرتس) واتە (ئاگاهی ناوخۆ) ئامانجی پێدانی زانیاری دروستە بە خەڵکی لەدۆخی وەک ئەنجامدانی تاوانی تەقەکردنی هەڕەمکی یاخود ئاڵۆزی کەش هەوا و ڕووداوە سروشتیەکان.

لەوەتای ساڵی ڕابردو ئەم تایبەتمەندیە لە300 شاردا تاقیدەکرێتەوە ، لەوانە شارلۆت و سان لویس و میامی. کۆمپانیاکە بەنیازە لەسەرانسەری وڵاتەیەکگرتوەکاندا بڵاوی کاتەوە.

فەیسبووک و کۆمپانیاکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕوبەرووی ڕەخنەی نێودەوڵەتی بونەوە بەهۆی بەکارهێنانی پێگەکەیان بۆ بڵاوکرندوەی بیرۆکەی پلاندانان و بیروڕای تووندڕەوی، لەژێر پەردەی کارکردنی وەک پێگەیەک بۆ نزیکرندەوەی هاوڕێان و کەس وکار.

هەرچەندە فیسبووک لەئێستادا کارئاسانی کردوە بۆ دانای زانیاری بە وپێیەی کەسەکان دەتوانن لەکاتی باری نائاسایی‌دا دەستبەجێ دۆخی خۆیان دانێن و کەسوکار و هاوڕێیانیان لێ ئاگەدار کەنەوە بەتایبەتمەندی (سەیفتی جێک)، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت دەیەوێت کارئاسانی زیاتر پێشکەش کات.

لەڕێگای تایبەتمەندی (لۆکاڵ ئەلێرتس)ـەوە خاوەن ئەکاونتەکانی فەیسبووک لە بەڕێوبەرایەتی خۆچەیی‌ و پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە، نامەیان بۆ بچێت و لە پێگە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەفراوانی بڵاویکەنەوە.

تائێستا ڕوون و ئاشکرا نیە ئەو خزمەتگوزاریە لەقۆناغی یەکەمدا تاچەند سەرکەوتوو دەبێت، لەوەڵامی پرسیارکدا لەکۆمپانیەکە "داخۆ ئاگاهیەکان بەخێرایی‌یەک بڵاو دەبێتەوە ببێتە هۆی گۆڕاناکاری لەبەرچاو؟" ، لەوبارەیەوە ڕەتیکردەوە نموونە بدات بەبیانوی ئەو ئەکاونتانە تایبەتە بەکەسەکانەوە و بیروڕای ئەوان دەردەخات سوودی دەبێت یان نا؟.

هەروەها کۆمپانیای فەیسبووک ووتی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەو زانیارانە دەکەوێتە ئەستۆی خاوەن ئەکاونتەکان.

لەنموونەیەکدا ووتی " کاتێک خوێنکارێکی تووڕە لەدوا ڕۆژی خوێندندا لە زانکۆی نۆرس کارۆلاینا لە شارلۆت کەمانگی 4ی ڕابردوودا تەقی کرد ، پێگەی فەیسبووکی شارەکە (ئاگاهی خۆچەیی) بڵاوکردەوە و دانیشتوانی ئاگادار کردەوە لەکاتی گونجاو بۆ گەڕانەوی خوێندکارانی ئەو قوتابخانیە بۆ ماڵ و ناو خێزانیان.

هەروەها ڕۆیتەرز لەپەیوەندیدا لەگەڵ چەند دەسەڵاتی ناوچەیک پشتڕاستیان کردوە کە ئەم تایبەتمەندیە بەکاردێت بۆ گەیاندنی زانیاری و ئاگاهی بۆ دانیشتوان لەکاتی کەوتنەوەی دۆخی نائاسایدا.

سەرباری ئەوەش ووتی "ئاگاهی" ناردوە لەکاتی داخستنی ڕێگاوبان و دۆخی نالەباری کەش و هەوا و کەسانی بێسەروشوێن و وون بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:36 0:00

XS
SM
MD
LG