Accessibility links

کاوە قوڕەیشی: باس لە بارودۆخی رۆژنامەوانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات


Kaveh Ghoreshi

رۆژنامەوان کاوە قوڕەیشی ساڵانێکە لە بواری رۆژنامەنووسی و رۆژنامەوانیدا چ بە کوردی وە یاخود فارسی کار دەکات و یەکێک لەو رۆژنامەوانانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە فەرەتر لە 10 ساڵە لە رێگای دید و بۆچوون و شیکاریەکانیەوە بەرنامەکانی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەوڵەمەند کردووە.

رۆژنامەوان کاوە قوڕەیشی ساڵانێکە لە بواری رۆژنامەنووسی و رۆژنامەوانیدا چ بە کوردی وە یاخود فارسی کار دەکات و یەکێک لەو رۆژنامەوانانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە فەرەتر لە 10 ساڵە لە رێگای دید و بۆچوون و شیکاریەکانیەوە بەرنامەکانی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەوڵەمەند کردووە.

Kaveh Ghoreshi
Kaveh Ghoreshi

کاک كاوه‌ ئه‌گه‌رچی پێشتر له‌ رۆژهه‌ڵات به‌ ئه‌زموونێكی كورتماوه‌ی چیرۆك نووسییه‌وه‌ سه‌رقاڵ بووه‌، به‌ڵام چالاكییه‌كانی خۆی وه‌ك رۆژنامه‌نووس له‌ ساڵی ٢٠٠٥‌وه‌ له‌ باشووری كوردستان ده‌ستپێكردووه‌. هه‌مان ساڵ له‌ رۆژنامه‌ی "چاودێر" و " رادیوێ رۆژهه‌ڵات" ده‌ستی به‌ كار كردووه‌. پاشان هه‌تا ساڵی ٢٠١١ له‌ هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌كانی باشووری كوردستان وه‌ك "هاووڵاتی" و "رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌" وه‌ك په‌یامنێر، لێپرسراوی لاپه‌ره‌ و ده‌سته‌ی نووسه‌ران چالاك بووه‌.

Freedom of Expression
Freedom of Expression

له‌ ساڵی ٢٠٠٩وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك رۆژنامه‌نووسی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی وێبسایتی دوو زمانه‌ی "ره‌وانیوز"یان دامه‌زراندووه‌ و هه‌تا ساڵی ٢٠١٢ به‌رده‌وام بوون. له‌ ساڵی ٢٠٠٩وه‌ هاوكات له گه‌ڵ‌ كۆمه‌ڵێك میدیای فارسیدا به‌ نموونه‌ وه‌ك ئه‌ندامی لێژنه‌ی نووسین له‌ رۆژنامه‌ی ئێلێكترۆنیكی "رووزئۆنلاین" دا هاوكاری كردووه‌. ئه‌م هاوكارییه‌ تا كۆتایی پرۆژه‌كه‌ واته‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ به‌رده‌وام بووه‌. له‌ ساڵی ٢٠١١وه‌ هه‌تا ٢٠١٧ وه‌ك رۆژنامەوانی سەربەخۆ freelance هاوكاری وێبسیایتی "بی بی سی فارسی" بووه‌ و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند میدیایه‌كی دیكه‌ی فارسی زمان بووه‌. قوڕه‌یشی له‌ ساڵی ٢٠١٧وه‌ وه‌ك خۆی له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت، به‌ هۆكاری "سیاسی" و به‌ هۆی "سانسۆڕی" دۆزی كورده‌وه‌ وازی له‌‌ كاركردن له‌ میدیای فارسیدا هێناوه‌.

Reporters Without Borders Press Freedom Index
Reporters Without Borders Press Freedom Index

كاوه‌ قوڕه‌یشی له‌ زستانی ساڵی ٢٠١٦وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری دیكه‌ی كوردا سه‌رپه‌رشتیاری ده‌رچوونی گۆڤارێكی زانستییان كردووه‌ به‌ ناوی "ناوه‌خت" كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌. ناوه‌خت له‌ مانگی مارسی ٢٠١٩وه‌ بۆته‌ وێبسایتێكی سێ زمانه‌ (كوردی، فارسی، ئینگلیزی https://www.nawext.com و كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسی كوردستانی، له‌وانه‌ كاوه‌ قۆڕه‌یشی به‌ڕێوه‌ ده‌برێت. قوڕه‌یشی هه‌ر له‌م وێبسایته‌دا پۆدكه‌ستێك به‌ ناوی "ناوه‌خت https://bit.ly/2ZqNMrX ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات. ئێستاش سه‌ره‌ڕای ناوه‌خت، ده‌ستی داوه‌ته‌ پرۆژه‌یه‌كی نوێ به‌ ناوی "كتێبهێن" كه‌ به‌ یه‌كه‌م كتێبفرۆشی ئۆنلاینی كوردی (سۆرانی-كورمانجی) له‌ ئه‌ورووپا دێته‌ ئه‌ژمار.

كتێبهێن وه‌ك كاوه‌ قوڕه‌یشی خۆی له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا باسی ده‌كات، له‌ قۆناغه‌ی جێبه‌جێبووندایه‌. به‌ڕێوه‌ به‌ڕانی "كتێبهێن" له‌سه‌ر سایتی "ستارتنێكست https://bit.ly/2zzbgvm بانه‌گه‌وازێكیان بۆ هاوكاری و خستنه‌سه‌رپێی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ راگه‌یاندووه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:26 0:00

XS
SM
MD
LG