Accessibility links

سەرۆکی پێشوی سودان بە گەندەڵی تاوانبار دەکرێت


دادوەرێکی سودانی عومەر حەسەن ئەلبەشیر سەرۆکی پێشووی سودانی بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی پارەی بیانی بە شیوەیەکی نایاسایی تاوانبار کردووە.

بە پێی ئاژانسی ڕۆیتەرز بەشیر ڕۆژی شەممە لە دادگایەکی شاری خەرتوم دانیبوەداناوە کە 25ملیۆن دۆلاری لە محەمەد بن سەلمان پاشای عەرەبستانی سعودیـیە وەرگرتووە بەڵام ئەو برە پارەیەی بۆ بەمەستی تایبەتی بەکاری نەهێناوە.

بەڵام دەست بەجێ ڕوون نەبۆتەوە ئاخۆ بەشیر ئەو پارەیەیی بۆچی مەبەستێک بەکارهێناوە. وە بڕە پارەیەکی زۆر لە ماڵەکەی بەشیردا دەستی بەسەردا گیرا.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سەرۆکی پێشووی سودانی تەمەن 75 ساڵی بە تاوانی جەنگ تاوانبار کردوە، تاوان دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی بۆ کارەکانی و ئەنجامدانی تاوان جەنگ لە ململانێکانی هەرێمی دارفوردا.

هەروەها لە مانگی 5 دا بەشیر بە تاوانی هاندان و بەشدار بون لە کوشتنی ناڕەوای خۆپیشاندەران کە ڕوبەڕوی دەسەڵاتەکەی ئەو دەبونەوە تاوانبار کرا.

شیانی باسە ئەلبەشیری تەمەن 75 ساڵ لە پاش 30 ساڵ حوکمڕانی، مانگی چوار لەسەر دەسەڵات لادرا

XS
SM
MD
LG