Accessibility links

ئەمەریکا کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی دەخاتە نێو لیستی ڕەشەوە


ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران ئادریان دەریا " گرەیس 1ی "خستە نێو لیستی ڕەشەوە و دەڵێت زانیاری باوەڕپێکراو هەیە کە کەشتیەکە نەوتی بۆ سوریا گواستۆتەوە ، ئەمەش پێشلێلکردنی ئەو سزایانەیە کە یەکێتی ئەوروپا سەپاندوویەتی بەسەر ڕژێمی بەشار ئەسەد.

کەشتی گریس 1 پێشتر لەلایەن بەریتانیاوە لە جەبەل تاریق بۆ ماوەی 6 هەفتە دەستیبەسەردا گیرا بە گومانی ئەوەی نەوتی بەرەو سوریا گواستۆتەوە بۆ هاوپەیمانیەتیەی لە دیمەشق.

بەریتانیا کەشتیەکەی ئازاد کرد سەرەڕای بونی ناڕەزایەکی زۆر لەلایەن وولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە ، لە دوای ئەوەی ئێران لە نوسراوێکدا بڵاوی کردوە و دووپاتی دەکاتەوە کە کەشتەیەکە بەرەو ئەو ووڵاتانە ڕانە نەکات کە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دەیانگرێتەوە.

لەم دوایانەش ئێران ڕەتی کردوە سەبارەت بەوەی کە هیچ بەڵێنێکی لەسەر شوێن و ئاراستەکانی کەشتەیەکە دابێت.

وەزیری دەەروەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت ئێمە زانیاری دروستمان پێ گەشتوە کە کەشتیەکە بەرەو تەرتوسی سوریا بەڕێکەوتوە،

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاش گوتی دارایی کەشتەیەکە ڕادەگیرێت وە لەژێر فەرمانی دژە تیرۆر هەر لایەنێک پشتگیری بۆ کەشتی ئادریان دەریا " گرەیس 1 دەستەبەر بکات ڕووبەڕوی سزا دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG