Accessibility links

بەرازیل بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی ئامازۆنەوە هێرشدەکاتە سەر ئەوروپا و نزیکدەبێتەوە لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا


سەرۆکی بەرازیل یایر بۆڵسۆنارۆ لەلێدوانێکیدا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئەوروپا ناتوانێت وانە بە ئێمە بڵێتەوە سەبارەت بە ئەمازۆن، بەڵام وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دوابەدوای کۆبونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ باسی لە شادومانی خۆیکرد لەبارەی نزیکبونەوەیان لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

وەزیری دەرەوەی بەرازیل ئەرنستۆ ئارگوا و ئیدوارد بۆڵسۆنارۆ کوڕی سەرۆکی بەرازیل کە وا بڕیارە ببێت بە باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ئەمەریکا دەڕۆن بەرەو کۆشکی سپی بۆ وەدەستهێنانی پشتیوانی لەلایەن ئەمەریکاوە پاش ئەو فشارانەی کە لەلایەن وڵاتە گەورەکانی جیهانەوە دەکرێتە سەر وڵاتەکەیان.

پاش گفتوگۆیەکی نیو کاتژمێرییان لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئاراوگوا بە پەیامنێرانی ڕاگیاند کە هەردوو حکومەتەکە ڕێکەوتوون و هەروەها گوزارشتی لە شادومانی خۆی کرد سەبارەت کە سەرۆکی ئەمەریکا پێشوازی لێکردوون کە ئەمە بۆ یەکەمجارە سەرۆکی ئەمەریکا پێشوازی لەکەسانێک بکات پلەوپایەی سەرۆک و سەرۆکی دەوڵتیان نەبێت.

ترامپیش پیرۆزبایی لە یایر بۆسونارۆی کرد و وتی ئەو کۆششێکی زۆر دەکات بۆ کوژاندنەوەی تەواوەتی ئاگرەکانی ئەمازۆن. ترامپ بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی ئەندامی ئەندام لە گروپی حەوت دەڵێت ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەبێ هیچ مەرجێک پشتیوانی و کۆمەکی بەرازیل دەکات.

حکومەتی بەڕازیل هەر ئەم هەفتەیە وتی پێشوازی لە هەموو یارمەتییە بیانی و ڕێکخراوەکان دەکات بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی دارستانەکانی ئەمازۆن، ئەمەش بەمەرجێک بڕیار بدرێت چۆن بەکاردەهێنرێن.

وتەبێژی سەرۆکایەتی بەرازیل ڕیگۆ بارۆس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەروەری بەڕازیل جێی وتوێژ لەسەر کردن نییە." ئاماژەشی بەوەدا وڵاتەکەی گفتوگۆکردنی لەگەڵ فەڕەنسا ڕەت نەکردۆتەوە.

سەرۆکی بەڕازیل یایر بۆڵسۆنارۆ لە ماوەی ڕابردوودا وتی دەیەوێت سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پەشیمان بێتەوە لەو " سوکایەتییەی "پێی کردووە پێش ئەوەی ئەو 20 ملیۆن دۆلارە وەربگرێت کە وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت پێشکەشیان کردووە.

ئەم لێدوانانەی وتەبێژی سەرۆکایەتی دوای ئەوە هات کە فەرمانڕەواکانی ویلایەتەکانی ناوچەی ئەمازۆن بە سەرۆکی بەڕازیلیان ڕاگەیاند پێویستییەکی زۆریان بە پارەیە تاوەکو بتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

XS
SM
MD
LG