Accessibility links

نیگەرانیە ئابوریەکان هیواکانی هەڵبژاردنەوەی ترەمپ لاواز دەکات


Trump

جیم مڵۆن پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی وتاریکی لە رۆژی 28 ی ئابدا نوسیویوە و دەڵێت: رێچکەی سەرۆک ترەمپ بۆ هەڵبژاردنەوەی لە ساڵی داهاتوودا پێدەچێت لەم هەفتانەی دوایدا زیاتر ئاڵۆز بووبێت.

سەرۆک ترەمپ بەردەوامە لە خۆهەڵکێشانی بە ئابوریەکی بەهێزی وڵاتەوە، ئەمەش وێڕای ئاگاهیدانەکانی ژمارەیەک لە ئابوری ناسان بەوەی کە ئابوری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2020 مل بەرەو داڕمان دەنێت. دەبێت ئێستا سەرۆک ترەمپ بەرەنگاری ئاستەنگە سەرەکیەکان لە نێو پارتەکەی خۆی ببێتەوە.

لە کونفرانسێکی هەواڵیدا و بەرلە کۆتایی هاتنی کۆبونەوەی گروپی 7 لە فەرەنسا ، سەرۆک ترەمپ داکۆکی کرد لەوەی هەندێک بە رێبازێکی بێسەربەری دەبینێت لەمەڕ شێوازی سەرو سەوداکردنی ترەمپ لە بازرگانیکردنی ئەمەریکا لەگەڵ چین.

ئابوری و هەڵمەتەکەی سەرۆک

لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا ، سەرۆک ترەمپ لە گردبوونەوەکانی لەسەرانسەری وڵاتدا، ئەو بەردەوام بانگەشی ئابوریەکی بەهێزی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا کردوە وەک ئەوەی لە دەمێکی پێشوەختی ئەم مانگەدا لە مانچستەر و نیو هەمپشەر کردی.

هاوکات سەرۆک ترەمپ ئاگاهی دایە دەنگدەران و گوتی شیانی هەر شکستێک لە ساڵی داهاتودا ، وڵات بەرەو داڕمان دەبات. سەرۆک ترەمپ گوتیشی بردنەوەم لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 دا، ئابوریمانی بە ئەندازەیەکی مەزن بەرەو هەڵكشان برد ، گوتیشی ئەگەر لەهەڵنەبژێردرامایە، ئابوریمان دادەڕما. بەهەرحاڵ جەنگی بازرگانی ئەمەریکا لەگەڵ چین زیانەکانی وا دەردەکەون و هەندێ لە ئابوری ناسان ئێستا ئاگاهیدەدەن لە سەرهەڵدانی داڕمانی ئابوری لە ساڵی داهاتودا ، ئەو کارەی دەرفەتەکانی هەڵبژاردنەوەی سەرۆک ترەمپ ئیفلیج دەکات.

نەیارانی ترەمپ لە دیموکراتەکان لەوانە جۆ بایدن ی پێشەنگ لە هەڵمەتی بانگەشەی سەرۆکایەتیدا، شێوازی بەڕێوەبردنی ئابوری سەرۆک ترمپی کردوەتە ئامانجی رەخنەکانی.

کێشە سەرەکیەکانی بەردەم سەرۆکی ئێستا واتا سەرۆک ترەمپ بوەتە ئاماژەیەکی کێشەی سیاسی ترەمپ لە رابردوودا.

هاوکات راپرسییەکی ئەم دواییەی ئاژانسی ئەسۆسییەت پرێس ئەوەی دەرخستوە کە نیگەرانیە روو لەزیادبوەکانی پەیوەست بە بەرنامەی سەرۆک کاریگەری نەرێنی کردوەتە سەر لایەنی پۆزەتیڤی ئابوریەکەی. هاوکات Steve Peoples پەیامنێری ئاسۆسییەت پرێس هەندێ ئاماژەی باشی لەسەر ئابوری و سیاسەتەکانی ئەمەریکا داوە.

XS
SM
MD
LG