Accessibility links

رێبەر ئەحمەد: بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆی عێراق شاندێک سەردانی ھەولێر دەکەن


لە مەڕاسیمی کۆتایھاتنی خولێکی مەشقی ھێزەکانی زێرەڤانی و دەرچوونی 457 پێشمەرگەی زێرەڤانی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرد، کە ھەوڵ بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی نێوان پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق بدرێت کە لە ئەنجامی رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر دروستبوو.

لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیشدا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە کێشەکانی ھەولێر و بەغدا، وا بڕیارە شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و ھەر کاتێکیش بەغدا ئامادەیی تێدابوو، ئەوان سەردانیان دەکەن.

ھەر لە کۆنفراسە رۆژنامەوانییەکەدا رێبەر ئەحمەد روونکردنەوەی لەسەر ئەو لیژنانەدا کە بۆ سەردانیکردنی بەغدا دروستکراون و گوتی:لیژنەیەک تایبەت بە دۆسییەی ئەمنی و سەربازی و ماددەی 140 و جێبەجێکردنییەتی، لیژنەی دووەمیش تایبەتە بە گفتوگۆکردن لە بارەی قەرزی نەوت و گاز .

راپۆرتی تایبەت بە بابەتەکە، لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:42 0:00

XS
SM
MD
LG