Accessibility links

زۆربوونی ڕووداوی کوشتن لە هەولێر


پۆلیس
پۆلیس

ڕووداوی کوشتن لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە. بە پێی ئامارەکانی کوشتن لە سنووری هەولێردا کۆتر، فوول لایت، شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل و دەمەقاڵی ئاسایی ئەو هۆکارانەن کە ڕووداوی کوشتنیان لێ دەکەوێتەوە.

ھێرش قادری پەیامنێری ئێن ئارتی کە چەندین ساڵە لەسەر دۆسێکانی کوشتن کار دەکات لەمبارەیەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " رووداوەکانی کوشتن بە پێی ڕووماڵی ئێمە لەوە زیاترە کە ھەندێکجار دەزگا ئەمنییەکان بڵاویدەکەنەوە، ھۆکارەکانیش زۆرن یەکێکیان ، قەیرانی دارایی بێزاری لە ناو ھاوڵاتییان دروستکردبو و ژینگەیەکی تووڕەیی ھێنایە کایەوە، بۆیە دەبینرا لەسەر پێکدادانێکی بچووکی ئۆتۆمۆبێل فیشەک دەتەقێنرا و کوژراو دەبوو، جگە لەمە ژینگەی ھەرێمی کوردستان بەھۆی جەنگەوە وایکردووە خەڵک ببن بە چەکدار."

سەبارەت بە قەدەغەکردنی چەک و کەمکردنەوەی چەک لەبەردەستی هاووڵاتیان بەڕێز قادری دەڵێت "لەم چوارچێوەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت لە ڕێگەی قەدەغەکردنی چەکەوە، کوشتن کەمبکاتەوە بەڵام تا ئێستا نەیتوانیووە، ھۆکارەکەش ئەوەیە کەسانێک بە ناوی پاسەوان و ئاسایش و دەزگای ئەمنییەوە چەک ھەڵدەگرن و دەتوانن خەڵک بکوژن."

پۆلیسی ھەولێریش ئەوە ناشارێتەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندین ئافرەت بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕووداوەکانی کوشتن دەستگیرکراون. عەبدولخالق تەڵعەت، بەرێوبەری پۆلیسی ھەولێر دەڵێت زۆرجار ئافرەت بەشدارە لە تاوانی کوشتن و ماددە ھۆشبەرەکان و دزیکردن و دەشڵێت " زۆربەی ئەو ژنانەی بە ماددەی 406 ی کوشتن تێوەگلاون، لەسەر بابەتە خێزانییەکان بووە."

راپۆرتی تایبەت بە بابەتەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:57 0:00

XS
SM
MD
LG