Accessibility links

ناردنی ئامێر و کەلوپەلی S-400ی ڕوسیایی بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە


وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت ڕوسیا دەستیکردۆتەوە بە ناردنی ئامێرو کەلوپەلەکانی دووهەم S-400 ی ڕوسیایی کە بووە هۆی ئاڵۆزیی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئانکەرەو واشنتن.

تورکیا یەکەم سیستمی ڕوسیایی لە مانگی ڕابوردوو پێگەیشت، سەرەڕای ناڕازیبوونێکی زۆر لەلایەن ئەمەریکای هاوپەیمانی ناتۆیەوە.

واشنتن دەڵێت سیستمی ڕوسیا لەگەڵ ناتۆ ناگونجێت و دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر بەرنامەی فڕۆکەی F-35 ی ئەمەریکا بۆیە بەشداریکردنی تورکیای لە بەرنامەی F-35 ڕاگرت و هەڕەشەی کرد سزا بخاتە سەر ئانکەرە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیکیدا کەلەسەر تویتەر بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت ناردنی کەلوپەلەکان لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستیپێکردەوە لە کاتێکدا میدیای تورکای ڕەدەگەیەنێت فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ڕوسیا لە بنکەیەکی سەربازی نزیک ئانکەرە نیشتۆتەوە.

XS
SM
MD
LG