Accessibility links

ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان لەئەمریکا: بەلانی کەمەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 200 نەخۆشی پەیوەندی بەجگەرەی ئەلیکترۆنیەوە هەیە


ناوەندی کۆنترۆڵی نەخوشیەکان و خۆپاراستن لەئەمریکا CDC ڕایگەیاند، تائێستا 193 حاڵەتی ئەگەری نەخۆشکەوتنی سی پەیوەندیدار بە کیشانی ڤایپەوە لە 22 ولایەتی ئەمریکا تا 22 مانگی 8 دەستنیشانکردوە، لەوانە ئەوکەسەی لە ولایەتی ئیلینۆی دوای گیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

CDC لێکۆلینەوە لە "کۆمەڵێک" لەنەخۆشیەکانی سی دەکات، ئەوەی بڕوایەک هەیە لەوانەیە پەیوەندی بە بەکارهێنای جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە هەبێت، هەرچەندە نەیتوانیوە دەستنیشانیکات ئایا بەهۆی ڤایپەوە بوە یان نا؟

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت بڕوایەک هەیە جگەرەی ئەلیکترۆنی لەجگرەی تووتن سەلامەتترە، کە بەلانی کەمەوە نیوەی ئەوانەی تووتن دەکێشن گیان لەدەست دەدەن. بەڵام کاریگەریە تەندروستیە درێژخایەنەکانی ڤایپ لەسەر تەندروستی نادیارە.

لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نوێنەرانی ناوەندە تەندروستیەکان، لەوانە بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەڵێن، ئەوان نەخۆشیان بەهیچ جۆرێک بەو بەرهەمانەوە نەبەستۆتەوە.

میتچ زیلەر بەرێوەبەری ناوەندی چاودێری بەرهەمەکانی تووتن لە بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەڵێت،" ئاژانسەکە شیکاریی بەرهەمەکان دەکات بۆ دەستنیشانکردنی بوونی مادەی زیانبەخش کە دەبێتە هۆکاری نەخۆشی".

دەشلێت "ناوەندە تەندروستیەکان هەوڵەدات زانیاری لەسەر بەرهەمی تایبەتی ڤایپ هەبێت ئایا بەشێوەیەکی دروست بەکارهاتوە و پێکهاتەکەی لەچی تێکەڵاوکراوە و زیانەکانی چین؟".

زیلەر دەڵێت "کۆمەڵێک بەلگەهەیە دەبێت بەحاڵەتەکان ببەسترێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین زانیاری کۆکەینەوە وکاریگەری جۆرە نوێکان دەستنیشانکەین".

CDC دەڵێت لێکۆڵینەوە لە 94 نەخۆشی سی دەکات لە14 ولایەتی ئەمریکادا دەرکەوتوون.

براین کینگ جێگری بەرێوبەری توێژینەوەکان لە بەشی جگەرەکێشان و تەندروستی لە ناوەندی CDC دەڵێت، ئەگەری هەیە پێشتر تووشبوونی نەخۆشی هەبووبێت و ناوەندەکە لێی ئاگادار نەبێت ولای تۆمار نەکرابێت.

گریگۆری کۆنلی سەرۆکی کۆمەڵەی ڤایپی ئەمریکا دەڵێت "ئەودڵنیایە هۆکاری نەخۆشیەکان ئەو ئامێرانەیە حەشیشە و تلیاکی پێ بەکاردێت، نەک نیکۆتین".

نەخۆشەکان زیاتر تووشی تەنگە نەفەسی و ئازاری سنگ دەبن، هەندێک کاریگەری لاوەکی وەک هێڵنجدان و سکچوون و هیلاکی و سەرئێشەیان هەبوە.

کەشتی ئاسمانی ڕوسیا لەیەکگرتەنەوەی لەگەڵ بنکەی ئاسمانی شکست دێنێت

کەشتی نێردراوی روسیا بۆ واڵایی لە یەکگرتەنوەی لەگەڵ بنکەی ئاسامی لەخولگەی زەوەی شکست دێنێت.

کرشتیەکە ڕۆبۆتێکی لەشێوەی مرۆڤ هەڵگرتبوو، بڕیاربوو ئەرکی لە بنکەی ئاسمانی هەبێت لە گەڵ ئاسمانگەڕانی لەبنکەکەن.

ناسا لەماڵبەڕی خۆی ڕایگەیاند، "سیستەمی کۆنترۆڵی تایبەتی کەشتیە ئاسمانیەکە ، سەرکەوتوونەبوو لەیەکگرتنەوەدا لەگەڵ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی بەشێوەیکی دروست".

کەشتی سوێۆز لە بنکەی ئاسمانی پاشەکشەی کرد لەکاتێکدا ئاسمانگەڕانی بنکەکە کاریان لەسەر یەکگەرتەنەوەی دەکرد.

بەرپرسان دەڵێن ،کەشتی سۆێۆز هەوڵەدات دووبارە ئەمرۆ 2شەممە لەگەڵ بنکەی ئاسمانی یەکبگرێتەوە.

تلسکۆبێکی ئاسمان زانیاری بێوێنە لەسەر هەسارەیەک لەدەرەوی کۆمەڵەی خۆر دەنێریت.

(ڕۆیتەرز) توێژینەوەیەکی نوێ بۆ یەکەم کەڕەتە لەسەر پێگەی ئاسمانی ناسا بڵاوکراوەتەوە دەردەخات هەسارەیەک بە گەورەیی زەوەیە بەڵام بەرگی هەوای نیە.

توێژینەوەکەی لە گۆڤاری Nature

ی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ئەگەری هەیە سەر خاکی هەسارەکە لە هەساری مانگ یاخود زاوە (Mercury) بچێت، یاخود لەوانیە بە بەردی کڕکانی تاریک داپۆشرابێت.

هەسارەکە لەنزیکەی دوریی 48.6 ساڵی تیشکیە لەزەوەیەوە، یەکیکە لە زیاتر لە 4 هەزار هەسارەی ناونراون بە دەرەکی، ئەوەی لە ماەی 20 ساڵی ڕابردوودا لەنزیک ئەستێرە دوورەکانی ناو گەلەکسی کاکێشان دەستنیشان کراون.

ئەم هەسارە دەرەکیە نزیکەی 1.3 کەڕەت لەزەوەی گەورەترە، لای زاناکان بە LHS 3844b ناسراوە، لەخولگەیەکی بەرتەسکدایە، سووڕانەوەی بەدوری ئەستێرەیەکی تاڕادەیەک بچوک دایە بەناوی کورتە سوور، یەکێکە لە زۆرترین جۆر و بڵاو و بەتەمەن لە گەلەکسیەکەدا.

توێژینەوەکە دەڵێت نەبوونی بەرگی هەوای هەسارەکە لەوانیە بۆ ئاستی بەرزی تیشکدانەوەی ئەستێرە کورتە سورەکە بێت، ئەوەی بەپێوانی ئەستێرەکان ئەویش نزم بێت، بەڵام ئاستێکی بەرز لە تیشکی سەرو وەنەوەشەیی دەنێرێت.

پیشبینی دەکرێت توێژینەوەکە مشتومڕی نێوان زاناکانی گەردوون برەو پێبدات، بەتیبەتی دەربارەی ئایا توێژینەوە دەبێت لەسەر ئەو دۆخانەبێت کە پارێزگاری لەژیان لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بکرێت لە ئەستێرە دەرەکیەکاندا لە دەوری ئەستێرە کورتە سورەکان، کە 75%ی هەموو ئەستێرەکانی کاکیشان پێکدێنن، یاخود لەسەر ئەستێرەی گەورەتر وگەرم وهاوشێوەی کۆمەڵەی خۆری زەوەی؟.

لەسەر هەسارەکە گەرمیەکی کەم لە لاکانیدا هەیە، کە ئەمەش ئاماژەیە بای لەسەر نەبێت، ئەگەر هەبوایە گەرمای بۆ بەشەکانی دیکەی هەسارەکە دەگواستەوە.

سەرپەرشتیاری توێژینەوکە لۆرا کریدبرگ لە ناوەندی هارڤارد سمسۆنیان بۆ فیزیای گەردوون لە کامبریدج لە ولایەتی ماساشۆستس ووتی " جیاوازی پلەی گەرما لەسەر ئەم هەسارەیە زۆر گەورەیە".

پێشتر شیکاری هاوشێوە بۆ هەسارەیەکی ‌کە لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر کراوە، بەناوی 55 Cancri (کانکری) دووئەوەندەی زەوەیە و بڕوایەک هەیە بەشلەی ئاگرینی ساردەوەبوو داپۆشرابێت، ئەگەریش هەیە کەشێکی هەبیت ئەستوورتر لە هەسارەی زەوەی، ئەم گروپە دەرەکیە بە پێچەوانەی

LHS 3844b لەدەوری ئەستێرەیەک دەسوڕێتەوە هاوشێوەی هەسارەی خۆرە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:28 0:00
XS
SM
MD
LG