Accessibility links

دکتۆر خالید خەیاتی: ئەگەری هەیە لەڕۆژانی داهاتوودا لەلایەن حەشدی شەعبیەوە هێرش بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بکرێت


ئیسرائیل ماوەیەکە بەئاشکرا بۆردمانی هێزەکانی ئێران لەسوریا دەکات، لەلایەکی ترەوە بۆردمانی هێزی حەشدی شەعبی لە عێراق دەکات. هۆکار چیە ئیسرائیل ئەم هێرشانە دەکات بەڵام ئێران وەڵامدانەوەی تووندی نیە.

ئایا ئەتوانین بڵێین بوونی هێزی ئەمریکا و بەریتانیا لەکەنداو بۆ هێرشکردنە سەر ئێران نیە بەڵکوو بۆ ئەگەری هێرشی ئێرانە بۆ سەر ئیسرائیل و ترساندنی ئێرانە کە بیر لەوە نەکاتەوە؟

ئایا ئەو جۆرە هێرشانە پێشێلکردنی یاساکانی نێودەڵەتی تێدایە، ئەگەر پێشێلکردنی تێدایە؟، ئیسرائیل پشتی بەچی ئەستورە و هیچ ترسێکی لەئەنجامدانی ئەو هێرشانە نیە.

ئیسرائیل لەئیستادا هێرشەکان لەدەرەوەی ئێران دەکات، ئایا پێشبینی دەکرێت لەداهاتوودا ئیسرائیل ئەم جۆرە هێرشانە لەناوخۆی ئێراندا بکات؟

لەوەڵامی ئەم پرسیارانە و لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ، دکتۆر خاڵید خەیاتی مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی لینگ شۆپینگ لەسوید دەڵێت "کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای ئیدۆلۆژی تایبەت دامەزراوە، دەبوو پێناسەی بۆ دوژمنی دەرەکی خۆی بکات، دوژمنی دەرەکیش لە ڕوانگەی ئێرانەوە ئەمریکاو ئیسرائیلە، بەتایبەت ئیسرائیل وەک دوژمن پێناسەکراوە".

هەەروەها دکتۆر خەیاتی دەڵێت "لە 40 ساڵی ڕابردوودا ئێران پێگەی زۆر بەهێزی لەوڵاتاندا دروستکردوە وەک حزبوڵای لوبنان و حوسیەکانی یەمەن کەبوونتە فاکتۆرێکی سیاسی و سەربازی و لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، هەروەها حەماسی فەلەستین و حەشدی شەعبی لەعێراق ، کە پێکهاتیەکە لەچەندین هێزی جۆر بەجۆر، لەئەفغاستان دەستی هەیە و لەسوریادا 100 هەزار چەکداری هەیە. ئێران فشاری لەسەرە، خۆی بۆ بەرگری ئامادە دەکات، ئەگەری هەیە لەڕۆژانی داهاتوودا لەلایەن حەشدی شەعبیەوە هێرش بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بکرێت، ئیسرائیل ئەگەری ئەوە دەبینێت کە هێرشێک بۆسەر ئەویش بکردرێت لەلایەن حزبوڵای لوبنانەوە و لەلایەن هێزەکانی ئێرانە کە لەسوریان و لەلایەن حەماسی فەلەستینەوە".

دکتۆر خەیاتی دەشڵێت "بۆ ئەوەی ئیسرائیل ڕێگری لەوهێرشانە بگرێت، دەستپێشخەری دەکات و دەزانێت ئێران لەئێستادا لەهەڵوێستێکی لاوازدایە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:06 0:00
XS
SM
MD
LG