Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: هێزی دەمامەکدار لە کوردستان لەسەرەوە ئۆپۆزسیۆنن و لە ژێرەوە لە پارتیەکان پارتی ترن


Dr.Kameran Mentk
Dr.Kameran Mentk

لە دەیەکانی رابوردوودا لایەنە رامیاریەکانی سەر گۆڕەپانەکە لە هەرێمی کوردستان بە ئاسانی لە یەک جیا دەکرانەوە، کە زۆرتر بە بۆچوون و رێبازەکانیانەوە گرێدرابوو، واتە یا لە بەرەی راست و پارێزکاراندا وە یاخود لە بەرەی چەپ و لیبراڵدا بوون. ئاخۆ ئەمرۆ ئە هێڵەی جاران ماوە کە لە یەکیان جیا بکاتەوە، یان ئەو هێڵە سواوە و ئێتر نەماوە؟

دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە رامیاریەکان لەسەر فەیس بوکەکەی لە ژێر ناونیشانی " تکایە بگەرێنەوە ناو پارتی و رزگارمان بکەن " وتارێکی نووسیوە، ئاخۆ دکتۆر کامەران رووێ لە کێییە، یەکێتیی، گۆران یان پارتە ئیسلامیەکان وە یاخود کەسانێکی تر؟

ئاخۆ تا چەند پەیوەندی ئەو کەسانە گوایە لەگەڵ پارتیدا بە بەرژەوەندیەکانیانەوە گرێدراوە، بەو پێیەی ئەمرۆ وەکو دەووتری زۆر لە سیاسەتمەدارەکان بازرگانی بە سیاسەتەوە دەکەن؟

دکتۆر کامەران مەنتک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادەڵێت " لە هەموو جیهان مەسەلەی ئایدیۆلوژیا رۆڵێکی گەورەی نەماوە، ئێستا رووە راستەقینەکانی سیاسەت وا دەرکەوتووە کە بەرژەوەندیە بۆیە لە کوردستانیش وەکو زۆربەی وڵاتان کە سەرباری ئەوەی کوردستان بە دۆخێکی زۆر تاێبەتدا روێشتووە ، جۆرێک دەمامەک داریەک لە سیاسەت کردندا ئێستا باوی سەندووە کە بە راستی هێڵەکان بە تەواوی وە یاخود بە ئاسانی لە یەکتر ناکرێتەوە، وە ئەو دۆخە تایبەتی و ئەو دۆخە ئابوریە وە ئەو نسکۆییەی لەم چەند ساڵەی داوواییەدا بەسەر مەسەلەی کوردا هات واێکرد کە وا خەڵک زیاتر هەوڵ بدات حزبەکان وە یاخود ئاراستە سیاسیەکان بە کار بێنی لە پێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیان

".دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت " ئێستا هێزی دەمامەکدار لە کوردستان هەیە کە لە سەرەوە وەکو ئۆپۆزسیۆن خۆیان نیشان دەدەن وە نارەزایی و گلەییی لە دەسەڵات دەکەن بەڵام کە تەماشا دەکەی کاتێک بەرژەوەندیەکان نزدیک دەبێتەوە لە هەموو پارتیەکان پارتی ترن، بۆیە من پێیم وایە ئەو دوو رووییە، ئەو دوو نیفاقیە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا نییە".

دکتۆر کامەران دەشڵێت " من پێیم وایە باشترین شت ئەو کەسانەی کە دەمامکیان لە رووخساری خۆیان خستووە دەمامکەکان بەردەنەوە بۆ ئەوەی مەسەلەی کورد لە کوردستان سووکتر نەبێت بەو ئاقارەی خەڵکی کوردستان باوەری بە هیچ نەمینی، بەداخەوە ئەوانەی بە ناوی ئوپۆزسیۆن کاریان کردووە یا کار دەکەن ئێستا کارەساتێکن بەسەر کۆمەڵگەی کوردیەوە، وایان کردووە کە تاکی کورد هێندەی تر متمانەی بە هەوڵی گۆڕانکاری نەبێت و هێندەی تر خۆێ رادەستی ئەو واقیعە بکات کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردسیاندا نییە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:24 0:00

XS
SM
MD
LG