Accessibility links

جم و جۆڵى داعش بۆچوونى جیاوازى لەسەرە


پێشمەرگە
پێشمەرگە

جم و جۆڵى چەکدارانى داعش لەناوچە کێشە لەسەرەکان تێروانینى جیاوازى دروستکردووە، بەشێک لەبەرپرسان پێیانوایە داعش بەهێز بووەتەوە و مەترسى لەسەر ئەو ناوچانە دروستکردووە، بەشێکى تر پێیانوایە داعش لە قەبارەى خۆى زیاتر گەورە کراوەتەوە.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بەرپرس لە پارێزگاى دیالە، پێیوایە داعش بە هێز بووەتەوە و مەترسى لەسەر زۆرێک لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دروستکردووە.

سەرچاوەکە، بەدەنگى ئەمەریکاى وت"داعش پڕوپاگەندەى ئەوەیان لە دیالە بڵاوکردۆتەوە، کە لە ئایندەیەکى نزیکدا جارێکى تر ناوچەکە کۆنترۆڵ دەکەنەوە، بۆیە بەشێک لە خەڵکى ئەو ناوچانە ترساون."

لەماوەى چەند شەوى رابردوودا، داعش لە کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین چەندین هێرشى ئەنجامداوە، لەکاتێکدا پێشتر چەکدارانى داعش لەو ناوچانە خۆیان دەرنەدەخست.

کامەران کەرکوکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد زۆرێک لەو چەکدارانەى داعش کەدەستگیردەکرێن، ناو بەناو بە پارە لێیان ئازاد دەکرێ، ئەمەش وایکردووە دەربکەونەوە.

لەبەرامبەردا، لیوا محەمەد رێگر فەرماندەى لە میحوەرى کەرکوک/ پردێى هێزى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریکاى وت"هێز لە ناوچە کێشەلەسەرەکان زۆرە، ئەمەش وایکردووە تێکەڵ و پێکەڵى دروست ببێت، کەس نەزانێت کێ کى َیە."

وتیشى"داعش تواناى هێرشى گەورە و کۆنترۆڵکردنى ناوچەى نەماوە."

هاوکات عەلى حسێنى وتەبێژى میحوەرى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى، رەتیکردەوە داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بەهێز بووبێتەوە، بەدەنگى ئەمەریکاى وت"ناو بەناو ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەین، تا پاشماوەکانیشیان نەهێڵین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:04 0:00

XS
SM
MD
LG