Accessibility links

دەستپێکردنی کۆبونەوەی گروپی حەوت لە فەرەنسا


وڵاتانی هەرە پیشەسازی جیهان کە بە گروپی حەوت ناسراون لە ڕۆژی شەممەوە هەتا دووشەممە لە هاوینە هەواری بیاغیتس لە فەرەنسا کۆدەبنەوە.

ڕێبەرانی گروپی حەوت نەک تەنها تاوتوێی بابەتە گرنگە ئابورییەکانی جیهان دەکەن بەڵکو ئەوان هەڵوێستەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامیش هەڵدەسەنگێنن کە بە بۆچوونەکانی دژە جیهانیبوون و هەڵوێستە توندەکانی دژ بە هاوپەیمانەکانی ناسراوە.

لە کاتێکدا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی بەجێهێشت و بەرەو فەرەنسا ڕۆشت بۆ کۆبونەوەکە ئەو هەڕەشەی دانانی باجی لەسەر شەرابی فەرەنسی دا، بەڵام گوتیشی چاوەڕوان دەکات وتووێژێکی زۆر بەبەرهەمی لەگەڵ ڕێبەرانی جیهاندا هەبێت.

سەرۆک تراپ گوتی " لە ڕاستیدا نامەوێت فەرەنسا باج لەسەر کۆمپانیاکانمان دانێت. زۆر ناڕەوایە. و ئەگەر ئەو کارە بکات ئێمەش باج لەسەر شەرابەکەی دادەنێین یان شتێکی تر دەکەین. ئێمە باجێک دەخینە سەر شەرابەکەیان کە هەرگیز پێشتر نەیانبینیبێت. ئەوە ئەرکی ئێمەیە باج بخەینە سەریان نەک فەرەنسا."

کۆبونەوەی لوتکەیی لە بیاغیتس بەبێ بەیاننامەی هاوبەس کۆتاییدێت و سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند ناکۆکی هەیە لە نێوان سەرۆک ترامپ و ڕێبەرانی تری جیهان لەسەر بابەتە سەرەکییەکانی وەکو ئێران و گۆڕانی کەشو هەوا. ئەمەش یەکەم جار دەبێت لە مێژوودا کۆبونەوەی گروپی حەوت بەبێ ڕاگەیاندنی هاوبەش کۆتاییبێت.

XS
SM
MD
LG