Accessibility links

جوتیار عادل: داھاتی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی بەغدا دەکەین


جوتیار عادل
جوتیار عادل

لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانایدا گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەیی ئەوەیان تێدایە کە داھاتی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی حکومەتی عێراق بکەن و ئامانجیشیان دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانە بۆیە فەرمانبەرانیش دەبێت پابەندی دەوامکردنیان بن.

ھەر لەم کۆنفراسە ڕۆژنامەوانیەدا جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی " لەو ماوە کەمەی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 11 بڕیار دەرکراون کە پەیوەندییان بە ڕێکخستنەوەی دەوامی فەرمی فەرمانبەران ھەیە، ھەروەھا ڕاسپاردنی سەرجەم وەزارەتەکان کە لە ماوەی 30 ڕۆژ بەرنامەی چوار ساڵی حکومەت و ئاسایکردنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا ناوەڕۆکی سەرەکی بڕیارەکە بوو."

جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەت ئەوەشی ڕاگەیاند شایستەی دارایی و پشکی ھەرێم لە بودجەی ئیتیحایدا 12.84 ترلیۆن دینارە، بەڵام بەغدا ساڵانە 5.44 ترلیۆن دینار بۆ ھەرێمی کوردستان خەرجدەکات. ئەوەشی ڕوونکردەوە بە مەبەستی پاراستنی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە موچەی 13 ھەزار کەمئەندام بگەڕێنێتەوە ھاوتەریب لەگەڵ وردبینی سەرجەم ناوەکان بۆ دڵنیابوون لە کەسی شایستە.

ڕاپۆرت لەمبارەیەوە لەو فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:35 0:00

XS
SM
MD
LG