نوێنەری تایبەتی چین بۆ کاروباری سوریا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند مەترسی سەرهەڵدانەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا هەیە و داوای پێشوەچوونی پرۆسەی سیاسی کرد لە نێوان حکومەتی ئەسەد و ئۆپزسیۆن.
شی شیاویان، ڕۆژی سێشەممە پاش وتووێژەکانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان گێیر پێدرسن لە ژنێڤ گوتی " لە ئێستادا مەترسی زیندوبوونەوی ڕێکخراوی تیرۆرستی وەکو داعش هەیە، ئێمە هەندێک ئاماژە دەبینین، پێویستە بە تەواوەتی کۆتایی بەو شەڕەی دژ بە تیررۆسم بهێندرێت."