Accessibility links

لەماوەی 100 ساڵدا یەکەم پشیلەی کێوی ئۆراسی لە شاخەکانی پیرنیس لەدایک دەبێت

(ئەسێۆسیەتید پرێس) بەرشەلۆنە – ئیسپانیا – ناوەندێکی پاراستنی سروشت لەوڵاتای ئیسپانیا ڕایگەیاند یەکەم بەچکەی پشیلەی کێوی لە شاخەکانی پیرنیس لەدایک بوە وئەوەتای 100 ساڵە ئەمە ڕووی نەداوە.

پشیلەی کێوی ئۆراسی لە شاخەکانی پیرنیس لە ئیسپانیا و فەرەنسا بە لەناوچو دادەنرێت، دواجار لە ساڵانی سیەکانی سەدەی ڕابردودا لەو شاخانە بینراوە.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو ناوەندی MonNatura Pirineus (مان ناچەر پیرەنیەس) دوای 2 مانگ لەدایکبوونی لەباخچە وێنەی بەچکەکەی بڵاوکردەوە .

دایکو باوکی پشیلە کیویەکە لەباکوری ڕۆژئاوای ئیسپانیا لەدایکبوون بەرلەوەی لەساڵی 2008دا بۆ ناوەندەکە بهێنرێن.

یەکێتی نێودەڵەتی پاراستنی سروشتی دەڵێت گیاندارەکانی ڕاودەکەن لەباکووری ئەوروپا و ئاسیا ژمارەیان لەئاستێکی نەگۆڕدایە هەرچەندە لەچەند بەشێک لە ئەوروپا مەترسی نەمانیان لەسەرە.

پشیلەی کیوی ئۆراسیا جیاوازە لە پشیلەی کێوی بچووکی ئیبر کە مەرتسی گەورەی نەمانی لەسەرە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG