Accessibility links

14 چالاکوانی کورد و عەرەبی ئێران پشتیوانی لە 14 چالاکوانی ناوخۆی ئێران دەکەن و خوازیارن ڕابەری ئیسلامی ئێران دەست لەکار بکێشێتەوە


گرووپی 14
گرووپی 14

14 کەسایتەی چالاکوانی کورد و عەرەب پشتیوانی لە هەڵوێستی 14 چالاکوان دەکەن بۆ دەستکێشانەوەی خامەنەئی لە دەسەڵات و گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی بە فیدراڵی، ئایا خامەنەئی چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت دەست لە دەسەڵات هەڵگرێت؟

ئایا پێشبینی دەکرێت خەڵکی ئێران بەدەنگ ئەم داواکاریەوە بێن و پشتیوانی بکەن؟، لەکاتێکدا دەنگۆی ئەوە هەیە رژێمی ئێران لەسەر ئەو هەڵوێستە لەناوخۆی ئێران چەند چالاکوانێکی دەستگیرکردوە.

لە بەیاننامەکەدا چالاکوانانی بلوج و ئازەری و تورکمان بەدی ناکرێت تەنها کورد و عەرەبە!، ئایا ئاگادار نەکراونەتەوە یاخود بۆ کەسایەتی ئەو نەتەوانەی تێدا نیە؟.

مێژوی ڕژێمی ئیسلامی ئێران تووندو تیژیی بوە چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت بۆ بەرژەوەندی خەڵکی ئێران بەئاشتیانە مافی نەتەوەکانی ئێران دابینکات و لەدەسەڵات بەشداریان بکات؟

لەمباریەوە ووریا کاڵێ گفتوگۆی لەگەڵ نوسەرو چاودێری سیاسی هادی سۆفیزادە کردوە.

هادی سۆفیزادە
هادی سۆفیزادە

سۆفیزادە دەڵێت ئەو 14 کەسە داوا و دەستی یارمەتیان بۆ خەڵکی درێژکردوە کە وەک ئەوان بیردەکەنەوە و ئێمەش وەک ئەرکی تاکە کەسی و لە چوارچێوەی نەتەوەی خۆماندا وەک کورد و عەرەب توانیبێتمان بشتگیری ئەوان بکەین بە لەبەرچاوگرتنی مافی نەتەویی گەلی کورد و عەرەب لەداهاتوی ئێراندا.

دەقی ڕاگەێندراوەکەی بەدەست دەنگی ئەمریکا گەیشتوە

راگەیەندراوی چواردە چالاکی کورد و عەرەب

گەلانی ئازادیخوازی ئێران

ئێوە چیدی ژیلەمۆ نین، ئێوە کڵپەی ئاگرن.

لە مێژە نەتەوەکانی ئێران بە دەست نایەکسانی ئابووری، زوڵم و ستەمی چەند لایەنە و هەلاواردنی سیاسی، مەزهەبی، کولتوری و زمانیەوە دەناڵێنن و دامودەزگای ئاسیمیلاسیون لە رێگای سەرکوتی بێ رەحمانەوە هەرچەشنە دەنگ و هاوارێکی ئێوەی لە گەرووتان دا خنکاندووە. چل ساڵە رۆلەکانتان لەگەڵ رژیمێکی رەگەزپەرست و ملهوڕدا دەست و پەنجە نەرم ئەکەن. ئێستابەشی زۆری ئێعدامی ولە سێدارەدراوەکان لەهاووڵاتییانی کورد، عەرەب، بەلووچ، تورک و تورکمەن پێک دێن. ئێمە لە واتای هەڵاواردنی رەگەزی ژنانی ئێران تێ دەگەین، چوون ئێمەش لە ژێر باری ئاپارتایدی زمانی، کولتوری، مەزهەبی ورەگەزیدان. ئێمە هەست بە ئێش و ئازاری ئەو چەوساوانە دەکەین کە بویرانە لە دژی لووتکەی ئەم رژیمە ئیستبدادییە هەڵچوون، چوونکە ئێمە نە ئازادی رادەربڕینمان هەیە و تەنانەت نەک زمانێکی ئازادیش.

ئێمە چواردەکەس لە هەڵسووراوانی کورد و عەرەب پشتیوانی خۆمان لە راگەیەنراوی چواردە چالاکی سیاسی و مەدەنی نیوخۆی وڵات رادەگەینن و هاودەنگ لە گەڵ ئەوان خوازیاری دەست لە کارکێشانەوەی رێبەری کۆماری ئیسلامی، هەڵوەشاندنەوەی تەواوی دامەزراوە ودەسەڵاتەکانی ئەو رژیمە و دامەزراندنی رژیمیکی دێسنتراڵین..

ئێمە لێرەوە هاودەنگ لەگەڵ چین وتوێژە ژێر دەستە و چەوساوەکانی وڵات و هەروەها قوربانییەکانی دەستی رژیمی جینایەتکاری ئیسلامی، پشتیوانی خۆمان لە سەرجەمی ئازادیخوازانی ئێران رادەگەینین. رووداوەکانی دەساڵی رابردوو- بە تایبەت هاوینی ساڵی ١٣٨٨ و بەفرانباری ١٣٩٦- ئەو راستییەیان سەلماند کە ''ناوەند'' بە بێ هاوپشتی ''نەتەوەکان''ی دیکە ناتوانێ پاشەکشە بە دەسەڵاتدارانی سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی بکا.

ئێمە لەوباوەڕەداین کە بۆ گۆڕینی هاوکێشەی نابەرابەری نێوان دەسەڵاتی ناوەندەی و نەتەوە ژێردەستەکان و بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی دیکتاتۆرییەکی دیکە لە داهاتووی ئێران دا، رێگایەک جگە لە دامەزراندنی کۆمارێکی سیکولار، دیموکرات و فیدرال لە بەردەمان دا بە دی ناکەین.

ئیمزا:

١ـ یوسف عەزیزی بنی تروف ( چالاکی سیاسی و فەرهەنگی، ئەندامی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەری کانوونی نوسەرانی ئێڕان )

٢ـ جابر ئەحمەد ( نوسەر و لێکوڵەر )

٣ـ حافز فازڵی ( چالاکی سیاسی )

٤ـ کەریم دەحیمی ( چالاکی مافی مرۆڤ )

٥ ـ سەعیدە بنی تروف ( چالاکی مافی ژنان )

٦ـ وەلید نیسی مهاوی ( زیندانی سیاسی پێشووی زیندانی ئەهواز )

٧ـ عەممار تاسائی ( رومان نووس و یەکەم رومان نووسی عەرەبی ئەهوازی )

٨ـ دوکتور گوڵموراد مورادی ( نوسەر، لێکۆڵەر و ئەندامی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەری کانوونی نوسەرانی تاراوگە )

٩ـ فەرشاد دوستی پور ( چالاکی سیاسی )

١٠ـ مەلائیکە عەلەم هولی ( ڕۆژنامەوان )

١١ـ کۆسار فەتتاحی ( نوسەر و چالاکی سیاسی )

١٢ـ نگین شێخەلئیسلامی وەتەنی ( نوسەر و زیندانی سیاسی )

١٣ـ ئارەش نیزامی ( ڕۆژنامە وان )

١٤ـ هادی سۆفی زادە ( نوسەروو چالاکی سیاسی )

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:49 0:00

XS
SM
MD
LG