Accessibility links

مەهدی فەتاحی: دەزگای ئاسایش و سەربازی دەمێکە ڕۆڵی یەکلا کەرەوەی لە نێۆ یەکیتیدا هەبوە و هەیە


Mahdi Fatahi
Mahdi Fatahi

مەهدی فەتاحی: دەزگای ئاسایش و سەربازی دەمێکە ڕۆڵی یەکلا کەرەوەی لە نێۆ یەکیتیدا بینیوە و ئێستاش هەر ئەو توانیوەتی یەکلا کەرەوی دۆخەکە بێت

دیارە هەر پاش مردنی مام جەلال و تا ئەمرۆش گیر و گرفتەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەکو باس دەکرێ لە پەرەسەندندایە و هەرە سەرکردەیەک بە لایەکدا دەکێشی و ئەو باڵ و باڵباڵینە لێکەوتوەتەوە کە وەکو دەبینین و دەبیستین.

ئاخۆ ئەم ناکۆکیانە لە چیەوە هەڵقووڵاون؟

تا چەند ئەو سێ باڵە و ئەو بیروباوەرە جیاوازەی کە یەکێتیی لە بناغەدا لە سەری دامەزرابوو بەم ناکۆکیانەوە پەیوەندی هەیە؟

ئاخۆ ئەمرۆ کیین ئەو باڵانە و کەسایەتی دیاری ناو ئەو باڵانە؟

ئێستاکە لە ناو یەکێتیی هێزی چەکداریە کە رۆڵی هەیە، توانایی سەرکردەکانی لە رووێ ئایدیۆلوژی و رێکخستنەوە یان پول و پارە و توانایی داراییان؟

ئایا یەکێتیی دەتوانی خۆێ رێکبخاتەوە؟

لایەنی دەرەکی، چ پارتەکانی سەر گۆڕەپانەکە وە یاخود وڵاتانی دراوسی لە قووڵترکردنەوە و قوازتنەوەی ئەم ناکۆکیانە بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان رۆڵیان هەیە؟

ئایا بە ئەنجامدانی کۆنگرە کێشەکانی یەکێتیی چارەسەر دەبێت؟

Slemani PDK & PUK
Slemani PDK & PUK

​مەهەدی فەتاحی رۆژنامەنووس و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " لە سەرەتادا ناکۆکیەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانی هەر هەبوە، بەڵام سەرکردەیەک وەکو مام جەلال توانیبوو تا رادەیەک زاڵ بێت بەسەر دۆخەکەدا، لەو بروایەدام ناکۆکیەکانی شاخ تا رادەیەک فیکری بوو، ئایدیۆلوژی بوو، لەگەڵ ئەو ناکۆکیەی ئێستا لە شاردا ئەبینرێت جیاوازی زۆر زۆرە، ئەو ناکۆکیەی ئێستا لە ناو یەکێتییدا دەبینرێ هیچ پەیوەندیەکی بە فیکر و ئاێدیۆلۆژیاوە نییە ، ناکۆکی دەسەڵات و شەری کورسی و شەڕی خۆ جێگێرکردنەوەیە لە ناو دەسەڵاتی یەکێتییدا".

کاک مەهدی هەر وەها دەڵێت" دووای 16ی ئۆکتۆبەر ئەو ناکۆکیانە تا رادەیەک کەم بوەتەوە وە ئێستاکە بە بەراوورد بە پێش 16 ئۆکتۆبەر یان لە دووای مردنی مام جەلال تا رادەیەک ناوخۆ و ناکۆکیەکانیان ئارامتر و سەقامگیرترە وە ئێستاکە لە نیۆ یەکێتیی نەوەیەکی نوێ هاتوەتە پێشەوە و زاڵە بەسەر یەکێتیی نیشتمانیدا لە رووێ ئیداری، سەربازی و ئەمنیەوە وە تا رادەیەک بەشێکی زۆری سەرکردە کۆنەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان یا خستوەتە ژێر باڵی خۆیەوە یا تا رادەیەک کردوویەتی هاووبەشی خۆێ لە نێۆ سیاسەتکردنی ناو یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا".

Jalal Talabani
Jalal Talabani

​کاک مە هەدی دەشڵێت " دارایی و ئابوری دوو شتی زۆر گرنگن لە هەموو دونیادا، بە دڵنیاییەوە ئەوانەی ئێستاکە یەکێتیی نیشتمانیان بە دەستە یا ئاراستەی ئەکەن دارایی یەکێتیان لە دەستدایە ، ئەوەشمان لە بیر نەچێت دەزگای ئەمنی و سەربازی یەکێتیی نیشتمان کوردستانیش لە مێژە ئەو ڕۆڵە یەکلا کەرەوەی دیوە وە ئێستاش هەر ئەو توانیوەتی یەکلا کەرەوی دۆخەکە بێت ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:16 0:00

XS
SM
MD
LG