Accessibility links

سەرۆک وەزیری پاکستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات


سەرۆک وەزی پاکستان عمران خان ڕۆژی شەممە پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرژی و ئاڵۆزیەکانی ناوچەی کشمیر ئەمەش ڕۆژیک لە دوای کۆبونەوە دەگمەنەکەی هندستان دێت.

گرژیەکان ڕوویان لە زیاد بوون کرد لەدوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە هندستان ئەتۆنۆمی کشمیری هەڵوەشاندەوەو، ئەمەش توڕەی پاکستانی لێ کەوتەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دەستوەربداتە ئەو پێشهات و گرفتانەی بۆ ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامە.

خان لە تویتێکدا بڵاوەی کردەوە گوتی من پێشوازی لە کۆبونەوەکەی ئەنجومونی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم بۆ ئەوەی بە ڕژدی باس لە داگیرکاریەکای جەموو و کشمیر بکرێت، سەرەتاش تیشک بخرێتە سەر ناوچەی هیمالایان لەدوای ساڵی 1971 وە.

هەروەها گوتیشی چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی کشمیر وە دڵنیا کردنەوەیان لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بەرپرسیاریەتی هەموو جیهانە.

وەزیری دەرەوە شا مەحمود قوڕەیشی گوتی پاکستان نوسینگەیەکی کشمیر لە پایتەختی ووڵاتانی دەرەوە دادەمەزرێنێت بۆ پشتگری کردن لە مافەکانی کشمیریەکان هەروەها ببن بە خاوەنی بڕیاری خۆیان.

سەرۆکی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا داناڵد ترامپ پاش ئەوەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ خان قسەی کرد، هانی هێزە ڕکابەرە ناوکییەکەیدا تا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

XS
SM
MD
LG