Accessibility links

هێرشی حوسییەکان بۆ سەر عەرەبستانی سعودیە


هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیەبۆ شەڕی دژ بە حوسییەکانی یەمەن دەڵێت ڕۆژی سێشەممە حوسییەکانی یەمەن فڕۆکەیەکی بۆمبێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەڵدا بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڵام کەوتە ناو یەمەنەوە.

پێشتریش حوسییەکانی کە هاوپەیمانی ئێرانن ڕایانگەیان هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی ئەبها لە باشوری ڕۆژئاوای عەرەبستانی سعودیە نزیک سنوری یەمەن.

گوتەبێژێکی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە، کۆلۆنێڵ تورکی ئەلمالیکی، نکوڵی لەوە کرد هیچ هێرشێک کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی ئەبها.

ئەو گوتی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەلایەن حوسییەکانەوە لە سەنعای پایتەختی یەمەنەوە هەڵدراوە و کەوتۆتە نێو ناوچەیەکی دانیشتوان لە عەمران. هیچ لایەنێکیان ئاماژەیان بە زیانی گیانی نەکردووە.

حوسییەکانی کە کۆنترۆڵی سەنعا و زۆربەی ناوچە پڕلە دانیشتوانەکەی یەمەنیان لە دەستدایە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا هێرشەکانیان دژ بە ئامانجەکانی سعودیە زیاد کردووە. لە وەڵامی ئەمەدا هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیەش بنکە لەشکرییەکانی ئەو گروپە بە تایبەتی لە نزیک سەنعا زیاتر دەکەنە ئامانج.

ئەم هێرشانەش هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاشتی ئاڵۆزتر دەکەن.

XS
SM
MD
LG