Accessibility links

وەزارەتی نێوخۆی روسیا لێکۆڵینەوە لە لێدانی خانمێکی نێو خۆپیشاندەران دەکات


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت ؛ وەزارەتی نێو خۆی روسیا ئەمڕۆ دووشەممە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە دوای ئەو ناڕەزاییەی کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی نایەوە و تێدا پۆلیس بە تووندی دەکێشێت بە سکی خانمێک لە میانەی خۆپیشاندانێکدا لە مۆسکۆ ئەمەش لەسەروبەندی سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆنی وڵات.

هەتا ئێستا پتر لە 360 هەزار کەس ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بینیوە کە تێدا چوار پۆلیس ی دەمامکدار کە کڵاوی دژە ئاژاوەیان لەسەردایە ئەو خانمە بەسەر زەویدا رادەکێشن و یەکێکیان بەبێ هیچ هۆکارێک لەو خانمە دەدات. خانمەکە دەڵیت ئازاری زۆریان پێگەیاندم و نەمدەتوانی هەناسە بدەم. ئەو دیمەنە توڕەیی و ناڕەزایی دەزگاکانی راگەیاند و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی لێکەوتوەتەوە.

وەزارەتی نێوخۆی روسیا رایگەیاند کە ئەو دەست بەلێکۆڵینوە لەو رووداوە دەکات و دەشڵێت دەبێت تاوانکاران بەرپرسیارێتی یاسایی ئاکامی ئەو رەفتارەیان هەڵگرن.

خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممەی رابردوو مۆڵەتی فەرمی پێشوەختیان بۆ ئەنجامدانی بۆ وەرگیرتبوو. ئەوە گەورەترین خپۆیشاندان بووە لە روسیا لەو کاتەوەی سەرۆک ڤلادمێر پوتن لە ساڵی 2012 وە گەڕایەوە بۆ کرملن. نزیکەی 60 هەزار کەس بەشداریان لەو خۆپشاندانەدا کردبوو ،پۆلیس 256 کەسی لێیان دەستبەسەرکرد.

پارێزەرێکی رێکخراوی "ئەگۆرا" ی ناحوکمەتی ئەوەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات ، لە رێی تویتەرەوە بڕی 1350 یۆرۆ ی وەک خەڵات دەبەخشێتە ئەو کەسەی کە ناسنامەی ئەو پۆلیسە ئاشکرا دەکات ئەوەی لەو خانمە خۆیشاندەرەی دابوو.

XS
SM
MD
LG