Accessibility links

بەهۆی تۆپبارانەکانی لەشکری تورکیا 4 هاووڵاتی کورد بریندار دەبن


ڕۆژی هەینی لەشکری تورکیا گوندەکانی سخونەک، ئاقیب، نەیاس و زەرنەعیتی ناوچەی شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی ئەو تۆبباران کردنەدا زیانێکی زۆر گەیشتە موڵک و ماڵی گوندنشینەکان و چوار کەسیش بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵەو دووانیش ژنن.

بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاڤرین کران.

یەکێک لە پەرستیارەکانی نەخۆشخانەکە ستێرڤان مامۆ سەبارەت بە ڕەوشی بریندارەکان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " بریندارەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوەو لە ئێستادا ڕەوشی تەندروستییان جێگیرە."​

شایانی باسە بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن و ئەوانیش بۆ دەنگی ئەمەریکا دووان و باسی تۆپبارانەکە دەکەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی ئەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆ ببیستە کە لە ناوچەی شێراوای عەفرینەوە ئامادەی کردووە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:10 0:00

XS
SM
MD
LG