فەرەنسا گروپێکی نوێی ژن و منداڵی ئێزیدی وەردەگرێت و هاوکارییان دەکات بۆ ئەوەی لە وڵاتەکەدا نیشتەجێ بن.
وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەوەی فەرەنسا ڕایانگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە 31 خێزان لە هەولێرەوە گەیشتنە شاری تۆلوسی باشوری فەرەنسا. پێشتریش دوو گروپی 16 و 28 خێزانی لە مانگی 12 و مانگی 5 دا گەیشتوون.
ئێزیدییەکان ئاینێکی کەمینەن لە عێراق و بیروڕای ئاینیان جیایان دەکاتەوە لە موسولمان و کرستیانەکانی ناوچەکە.
تیرۆرستانی داعش کە لە ساڵی 2014 بەشێکی زۆری باکوری عێراقیان کۆنترۆل کرد دەیانگوت ئێزیدییەکان " لە ئاین هەڵگەڕاوەن" و سەدان پیاوی ئێزیدیان کوشت لە کاتێکدا هەزاران ژن و منداڵیان کرد بە کۆیلە. نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو هێرشانەی بە جینۆساید ناودێر.