Accessibility links

ئەندامێکى ئەنجومەنى کەرکوک: بە 45 ساڵى تر ناتوانرێت پارێزگار بۆ کەرکوک دابنرێت


بڕیارە سبەینێ پێنجشەمە، لیژنە هاوبەشەکەى یەکێتى و پارتى لە شارى هەولێر لەگەڵ ئەندامانى لیستى برایەتیدا کۆببێتەوە، ئەو ئەندامانەى لیستى برایەتى کە بەشدارى کۆبوونەوەکە دەکەن، ئەوانەن کە لە دواى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى 2017 ەوە لە هەولێرن.

کامەران کەرکوکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ( پارتى )،کۆبونەوەکەى سبەینێ ى بۆ دەنگى ئەمەریکا پشتراستکردەوە، وتى"لەگەڵ لیژنەکەى یەکێتى و پارتی دا کۆ دەبینەوە، تا بزانین ناوەڕۆکى رێککەوتنەکەیان چۆنە، ئایا مومکینە جێبەجێ ببێت."

وتیشى"ئەوان هەر لە خۆیانەوە هەڵایان دروستکردووە، وەڵا تەیب جەبار موحافزە و دەبێت بە 45 ڕۆژ دابنرێ، ئێمە کۆ دەبینەوە، تا بزانین مەسەلەکە چیە."

پێشتر یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، یەکلایى کردنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکوکى کردبووە مەرج بۆ بەشداریکردن لە حکومەتى هەرێم، لەئێستاشدا بەرپرسانى ئەو حیزبە جەخت لەسەر جێبەجێکردنى پێش مەرجەکەیان دەکەنەوە.

ئاسۆ مامەند بەرپرسى مەڵبەندى کەرکوکى یەکێتى، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاى حیزبەکەى، ڕایگەیاندووە"بەپێى رێککەوتنى نێوانمان لەگەڵ پارتى، دەبێت پۆستى پارێزگارى کەرکوک لە ماوەى 45 ڕۆژدا یەکلایى بکرێتەوە."

لەکاتێکدا ئەندامەکەى پارتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، پێیوایە دۆخى ئێستاى کەرکوک بوار نادات بە دانانى پارێزگارێکى نوێ بۆ کەرکوک، دەڵێت"بەم وەزعەوە بە 45 ساڵى تریش ناتوانرێت پارێزگار دابنرێت، نەک 45 ڕۆژ، مەسەلەکە قورسە و هەروا ئاسان نیە، دەبێت لەگەڵ عەرەب و تورکمان گفتووگۆ بکرێت، ئایا عەرەب پۆستەکە ڕادەست دەکاتەوە؟ یان تورکمان چاوى لە پۆستەکە نیە؟."

لەبەرامبەردا، محەمەد عوسمان ئەندامى پێشوى پەرلەمانى عێراق لەفراکسیۆنى یەکێتى نیشتیمانى، بەدەنگى ئەمەریکاى وت"گۆڕانکاریەکان خێران و هەندێکیان لە دەرەوەى ئیرادەى هێزە سیاسیەکانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە وەکو یەکێتى ئامادەى جێبەجێکردنى رێککەوتنەکەمانین لەگەڵ پارتى، دەمانەوێت بزانین لایەنى بەرامبەریش ئامادەن یان نە."

پێشتر سەرکردایەتى یەکێتى و پارتى لەسەر کاندیدکردنى تەیب جەبار بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک رێککەوتوون، بەڵام عەرەب و تورکمان رێککەوتنەکەیان ڕەتکردەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00

XS
SM
MD
LG