Accessibility links

سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت پاش کوژرانی سەربازە ئۆکرانییەکان پەیوەندی کردووە بە سەرۆکی ڕوسیاوە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادمێر زلنسکی دەڵێت لەگەڵ هاوشانە ڕوسیاییەکەی، ڤلادمێر پوتن، قسەی کردووە پاش ئەوەی چوار سەربازی ئۆکرانی لە تۆپبارانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا کوژران.

زلنسکی لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کەیڤ ڕایگەیاند " من دەستبەجێ تەلەفۆنم بۆ کرد. پێم گوت ئەم شتانە ئێمە لە ئاشتی نزیک ناکاتەوە." ئەو گوتیشی داوای لە پوتن کردووە بەو جودابیرانەی کە مۆسکۆ پشتیوانیان لێ دەکات بڵێت " چی تر خەڵکی ئێمە مەکوژن."

ئەو گوتیشی پوتن بەڵێنی شتێکی پێداوە کە لە داهاتوودا وردەکاری ئاشکرا دەکات.

کرملن هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە نەداوە.

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکی 6 ی مانگی 8 دا ڕایگەیاند جودابیرەکان تەقەیان لە سەنگەرەکانی لەشکری ئۆکرانی لە ناوچەی دۆنتسک کردووە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە " لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆی دوژمن، بە پێی زانیارییەکانی لەشکری چوار کەس لە قارەمانەکانی ئەو سەنگەرە بریندار بوون و پاشان لە ئەنجامی برینەکانیان گیانیان لە دەست دا."

لە مانگی 4 ی 2014 وە هەتا ئێستا زیاتر لە 13 هەزار کەس لەو شەڕەی ئۆکرانیادا گیانیان لەدەست داوە

XS
SM
MD
LG