Accessibility links

داعش دە‌یە‌وێت گە‌ڕانە‌وە‌ بۆ عێراق ڕابگە‌یە‌نێت و حکومە‌تیش دە‌یە‌وێت بە‌هێز ڕێگرى بکات


حکومە‌تى عێراق هە‌ڵمە‌تێکى سە‌ربازى بۆ سە‌ر چە‌کدارانى داعش لە‌ بە‌شێک لە‌ پارێزگاکانى عێراق لە‌ ژێر ناوى "ئیرادە‌ى نە‌سر" دە‌ستپێکردووە‌، ئە‌وە‌ش لە‌کاتێکدایە‌ داعش جم و جۆڵى لە‌و ناوچانە‌ زۆرە‌ و سە‌رقاڵى خۆ ڕێکخستنە‌وە‌یە‌.

هە‌ڵمە‌تە‌ سە‌ربازییە‌کە‌ى حکومە‌تى عێراق ماوە‌ى چە‌ند ڕۆژێکە‌ بە‌ چڕى پارێزگاى دیالە‌ى گرتۆتە‌وە‌، بە‌و پێیە‌ى داعش لە‌ ناوچە‌ سوننە‌نیشینە‌کانى ئە‌و پارێزگایە‌ چالاکە‌.

نازم کە‌هیە‌ ڕێکخە‌رى پە‌یوە‌ندیە‌کانى نێوان پێشمە‌رگە‌ و حە‌شدى شە‌عبى، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى ڕاگەیاند "داعش لە‌ پارێزگاى دیالە‌ جم و جۆڵى هێندە‌ زۆرە‌، مە‌ترسى لاى حکومە‌تى عێراق دروستکردووە‌."

بە‌پێى وتە‌ى نازم کە‌هیە‌، داعش پلانى هە‌یە‌ بە‌ شێوە‌یە‌کى فە‌رمى زیندوو بوونە‌وە‌ و گە‌ڕانە‌وە‌ى ڕێکخراوە‌کە‌ى بۆ عێراق لە‌ گوندە‌کانە‌وە‌ ڕابگە‌یە‌نێت و دەڵێت "هە‌ڵمە‌تە‌کە‌ى عێراق بۆ ڕێگرتنە‌ لە‌و کارە‌ى داعش."

لە‌گە‌رمە‌ى هەڵمەتە‌ سە‌ربازیە‌کە‌ى حکومە‌تى عێراقدا لە‌ پارێزگاى دیالە‌، ڕۆژی دووشە‌ممە‌ عادل عە‌بدولمە‌هدى سە‌رۆک وە‌زیرانى عێراق گە‌یشتە‌ پارێزگاى دیالە‌ بۆ لە‌نزیکە‌وە‌ چاودێریکردنى پڕۆسە‌ سە‌ربازیە‌کە‌.

هەڵمەتە‌ سە‌ربازیە‌کە‌ى عێراق کە‌ سوپا و حە‌شدى شە‌عبى تێیدا بە‌شدارن، ناوچە‌کانى دە‌وروبە‌رى قە‌زاى خانە‌قین و ناحیە‌ى جە‌لە‌ولاى گرتۆتە‌وە‌، لە‌کاتێکدا بە‌رپرسە‌ ئیداریە‌کانى ئە‌و ناوچانە‌ بێ ئاگان لە‌ وردە‌کارى پڕۆسە‌کە‌.

یە‌عقوب یوسف لەێبى بە‌رێوە‌بە‌رى ناحیە‌ى جە‌لە‌ولا، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى ڕاگەیاند "ئە‌و هێزە‌ى هاتوونە‌تە‌ ناوچە‌کە‌ بۆ ئۆپە‌راسیۆن لە‌ بە‌عقوبە‌وە‌ هێنراون و ئێمە‌یان لێ ئاگادار نە‌کردۆتە‌وە‌."

بە‌ڵام مە‌حمود ئە‌حمە‌د کە‌ناوى خوازراوى گوندنیشینێکى دە‌وروبە‌رى ناحیە‌ى جە‌لە‌ولایە‌، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى گوت"بە‌درێژایى دوێنێ شە‌و تا نیوە‌ڕۆى ئە‌مڕۆ سێشە‌ممە‌، هێزێکی زۆر بڵاوە‌یان پێکراوە‌ و ناوچە‌کە‌ دە‌پشکنن، فڕۆکە‌ش بە‌بە‌ردە‌وامى بە‌ ئاسمان دا دە‌سورێتە‌وە‌."

گوتیشى"داعش ناو چە‌م و دۆڵە‌کانى بۆمب ڕێژکردووە‌، بۆیە‌ شە‌وى ڕابردوو هە‌ندێک بۆمب بە‌ هێزە‌ عێراقیە‌کاندا تە‌قیوە‌تە‌وە‌ و دوو سە‌رباز گیانیان لە‌دە‌ستداوە‌."

هاوکات لە‌گە‌ڵ ئۆپە‌راسیۆنە‌کە‌ى سوپاى عێراقدا، ڕۆژی دووشە‌ممە‌ پێشمە‌رگە‌ و ئاسایشى گە‌رمیان لە‌ ناحیە‌ى کوڵە‌جۆى نزیک شارۆچکە‌ى جە‌لە‌ولا خرانە‌ حاڵە‌تى ئامادە‌باشیە‌وە‌ و هە‌ندێک ناوچە‌یان پشکنى.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:36 0:00

XS
SM
MD
LG