Accessibility links

ستۆلتنبێرگ: بە تەواوەتی لەو بڕوایەدام ئەمەریکا لە هاوپەیمانی ناتۆ دەرناچێت


سکرتێری گشتی ناتۆ یەن ستۆلتنبێرگ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئەو تەواو بڕوای بەوە هەیە کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەو هاوپەیمانییە لەشکرییەدا دەمینێتەوە و هیچ ئامادەکارییەکی نەکرەدووە بۆ ئەوەی نەکا ئەمەریکا لە هاوپەنێتیەکە بکشێتەوە.

ستۆلتنبێرگ ئەم لێدوانەی لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد دا لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ وڵاتی نیو زیلاند. هەردوو پارتی سەرەکی لە ئەمەریکا پشتیوانییەکی بەهێز لە ناتۆ دەکەن. ستۆلتنبێرگ گوتیشی " ناتۆیەکی بەهێز نەک بەتەنها بۆ ئەورپا بەڵکو بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش باشە. ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەمەریکا کە 28 دۆست و هاوپەیمانی هەبێت."

سەرەتای ئەم ساڵ ڕۆژنامەی نیو یۆرک تایمس ڕایگەیاند سەرۆک دانۆڵد ترامپ بە شێوەیەکی نهێنی چەند جارێک لە ساڵی 2018 ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت لە ڕێکخراوی ناتۆ بکشێتەوە. ستۆلتنبەرگ دەڵێت پەیامی ترامپ لەسەر ئەوەی پێویستە وڵاتانی تری ڕێکخراوەکەش خەرجی زیاتری بەرگری لە ئەستۆ بگرن، کاریگەری هەبووە.

ئەو گوتی " ئێمە ئێستا دەبینین هاوپەیمانانی ئەوروپا و کەنەدا هەوڵەکانیان زیاتر کردووە، پاش چەند ساڵێک لە کەمکردنەوەی خەرجی بەرگری ئێستا زیادیان کردووە."

XS
SM
MD
LG