Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی ناڕوون لە بنکەی ئاسمانی شەعیراتی سوریا 31 کەس دەکوژرێن


بەهۆی تەقینەوەیەک لە ڕۆژی شەممە 31 چەکداری ڕژێم و هاوپەیمانەکانی لە فڕۆکەخانەیەکی لەشکری ناوەڕاستی سوریا کوژاون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا کە پشت بە تۆڕی چالاکوانانی ناو سوریا دەبەستێت، ڕایگەیاند ڕوون نییە چ شتێک بۆتە هۆکاری ئەو تەقینەوەیە لە بنکەی شەعیراتی پارێزگای حومس.

بەڵام ئاژانی دەنگوباسی سانا ڕایگەیاندووە " هەڵەیەکی تەکنیکی لە دەمی گواستنەوەی تەقەمەنییە بەسەرچووەکان ڕوویداوە" و بووە بە هۆی کوژرانی چەند کەسێک کە ناو و ژمارەی قوربانیان نەوتراوە.

بنکەی ئاسمانی شەعیرات یەکێکە لە شوێنە سەرەکییەکانی هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ناوەڕاستی وڵاتەکە.

بە پێی ڕێکخراوی چاودێری چەکدارە ئێرانییەکانی کە لە شەڕی ناوخۆی سوریادا پشتیوانی لە ڕژێم دەکەن بنکەیان لەوێیە.

لە ساڵی 2017 هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا کرایە سەر ئەو بنکەیە لە وەڵامی هێرشی گومانلێکراوی گازی سارین دژ بە سەرهەڵدوان لە شارۆچکەی خان شێخونی باکوری ڕۆژئاوای سوریا کە زیاتر لە 80 کەسی کوشت.

XS
SM
MD
LG